تاران ئەوە نەبێت تەنیا شەڕی سەربازی لە دژی ئەمریکا کردبێت؛ بەڵکو یاری شەترەنجێکی جیۆپۆلیتیکی ئەنجامدا کە دیمەنی نێودەڵەتی جارێکی دادەڕێژێتەوە.
ئەمریکا ڕاستە نەیتوانی ئێران بڕوخێنێت،لەسەر داوای تەلئەبیب،بەڵام ستراتیژی بەدیل ئەوەیە کە پێویستی بەدرێژدانی ململانێکان هەیە، بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەتا چین نەتوانێت لەدۆخی ئارامی و سەقامگیری جیهان و ناوچەکە چیتر درێژە بە پێشکەوتنەکانی بدات.
ئیسرائیل بەدەر لەڕوخاندنی ئێران ڕازی نابێت و نەبووە، بۆیە چاوەڕوانکراوە، هەمووکات، هۆکاری هەر ناسەقامگیریییەکی نێوچەیی بێت، بەتایبەت ململانێی لەگەڵ ئێران و پرۆکسیەکانی و ئەمریکاش لەوەزیاتر فشاری ناخاتەسەر.
ئەمریکا، دوای لێکتێگەیشتن ی لەگەڵ تاران، فۆکەس دەخاتە سەر کوبا و دواتریش ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
ڕۆژهەڵاتیی ئاسیا، لە ٢٠٠٨ ەوە وەرچەرخانێکی نوێ بووە بۆ ئەمریکا ، چونکە ناوچەیەکی ئێجگار ستراتیژ و گرنگە ، بۆ مانەوەی پێگەی ئەمریکا و دەتوانێت لەوێوە هەڵکشانی چین تەواو خاوبکاتەوە.
ئەوەی بۆ ئەمریکا گرنگە،ململانێکانی جیهان دابەش بکات بەسەر هاوپەیمانەکانیدا ؛
شەڕی ئۆکراین و ڕووسیا بۆ هاوپەیمانەکانی لەناتۆ و ئەوروپاییەکانی تر.
ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ، بۆ ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی تری لەوڵاتانی تری ناوچەکە.
ڕۆژەهەڵاتی ئاسیا بەدەر لەفۆکەسی خۆی، بۆ کۆریای باشوور و ژاپۆن و هاوپمانەکانی تری لەو بازنەیەدا.
نیوەگۆی ڕۆژئاوای زەوی ؛ (Western Hemisphere): ئەو ناوچەیەیە کە دەکەوێتە ڕۆژاوای هێڵی گرینیچ. کیشوەرەکانی ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور دەگرێتەوە لەپاڵ گرینلاند و کەنەدا .
هەموو ئەو ستراتیژە گرنگ و دابەشکاریییە، بۆ مانەوەیە لەپێناو لەدەستدانی تاک جەمسەری بەڵام ، ئەوە بۆی زۆر زەحمەتە و لەیەکەم هەنگاودا ، ئێران لێی تێکدا بە پاڵ پشتی چین و ڕووسیا.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی