دەستگیرکردنەکان دۆخی عێراق دەگەیەننە کوێ؟

2 کاتژمێر پێش ئێستا

عوسمان گوڵپی


(ڕوو بە ڕوو بونەوەی گەندەڵی لە علی زەیدی گەورەترە!)

هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەرپرسان لە عێراق لە سەرەتای کابینەکەی علی زەیدیدا ئەگەرچی لە سەرەتادان بەڵام هەنگاوێکی ئاسایی نین و لە تواناکانی علی زەیدی گەورەترن، بۆیە ئەگەر تەسفیە حساباتی سیاسی نەبن و چاو پۆشی تێدا نەبێت، حکومەتەکەی علی زەیدی دەخەنە نێوان دوو ئەگەر.

یەکەم/ هاوپەیمانی ڕوو بە ڕوو بونەوەی

گەندەڵی لە عێراقدا گەشتۆتە گیرفانی زۆرینەی دەسەڵاتداران، بە زەحمەت بەرپرسێک دەدۆزیتەوە لە ملیۆنان دۆلاری گەندەڵیەوە تێوە نەگلا بێت، بۆیە دوور نیە دەستگیرکردنەکان ئەگەر سەر ڕاستانەبن، ئەوا مەترسی لەسەر پێگەی تەواوی بەرپرسان و نزیکەکانیان دروست دەکات  و ئەمەش وا دەکات تحالفی فاسدین لە بەرامبەریدا دەست بە جوڵە بکات، چونکە بەشێك لە هۆکاری مانەوە و بەهێزی فراکسیۆنەکان پارەی گەندەڵیە لە کاتی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی کابینە و پرسە پەرلەمانیەکاندا یەکلا کەرەوەیە، بۆیە دەتوانین بڵێین گەندەڵی تەواوی جومگە پەرلەمانی و حکومیەکانی تەنیوە

دووەم/ ئەگەرێکیتر ئەوەیە کە علی زەیدی گلۆپی پشتیوانی تەواوەتی ئەمریکای بۆ هەڵکرابێ لەو مەترسیانەی دێتە بەردەم کابینەکەی بۆ لاوازکردنی هەموو ئەوانەی حکومەتن لە ناو حکومەتدا، بەمەش عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ و زۆرێك لە بڕیار بەدەستەکانی دەرەوەی پۆستی فەرمی پاشەکشە دەکەن

لێکەوتەی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بۆ پشتیوانی علی زەیدی لە داهاتوودا دەردەکەوێت، لەو کاتانەی ژمارەیەکی زیاتر بەرپرس ڕوو بەڕووی هەوڵی دەستگیرکردن ببنەوە

ئەم هەڵمەتە سەرەتا بۆ جێ پێ قایمکردنی جەماوەری و مەزەندەکردنی ئەو ئاستەنگانەیە دێنە بەردەم هەڵمەتەکە، پاشان لە حاڵەتی جدی بوون لە دەستگیرکردنی ئەوانەی تێوە دەگلێن لە گەندەڵی لە ئاستی باڵادا، ئەوا حاڵەتی جێهێشتنی عێراق دەست پێ دەکات، بەمەش هەندێک لە ژێر فشاری دەستگیرکردندا تەسلیم دەبن و هەندێکیتر هەلدێن

گەندەڵی و کورد

بێگومان ڕوو بە ڕووبونەوەی گەندەڵی لە عێراق بە شێکی بەر کورد دەکەوێت و کەم نین ئەوانەی پۆستیان کە بەغداد هەبوە تێوە گلاون لە دزینی داهاتی گشتی، بۆ ئەمەش پێویستی بە زەمینە سازی دەبێت و سەرەتا دەبێت جۆرێ لە متمانە دروست ببێت ئەمە ڕوو بەڕوو بونەوەی گەندەڵیە نەك ناکۆکی و تەسفیەی قەومی و مەزهەبی، پاشان ئەم هەڵمەتە کوردەکانیش دەگرێتەوە.

ئەگەر تەسفیە حساباتی ڕابردووبێت ئاراستەیەك لە بەرامبەر ئاراستەیەکیتر، ئەوا ئەم هەڵمەتە وەك شۆیەک دەبێت و ژمارەیەک کەس لە نێو ماڵی شیعە و ژمارەیەکیش لە سوننە بەر تەسفیەکردن دەکەون و هەندێکیش تەسلیم دەبن بۆ خۆپارێزی لە تەسفیە.


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی