بە بنبەست گەیشتنی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی ئەو دوایانەدا، وایکرد لەسەر پێکهێنانی ( کابینەی دە) حکومەتی هەرێمی کوردستان رەنگ بداتەوەو بیست مانگە زیاترە هەر کاربەڕێکەر ماوەوبەرلەمانیش پەکی بکەوێ و ئاسۆیەکی گەشبینیش لەئارادا بەرچاو ناکەوێ بۆ پێکهێنان حکومەت زیندوکردنەوەی بەرلەمان، لە کاتێکدا داگیرکەرانی کوردستان بەو پەڕی لە خۆبردوویەوە پیلانگێڕی دەکەن بۆ کۆتایهێنانی تەواوی دەسکەوتە مێژووییە نیشتیمانییەکانی کوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵ دەدا لە گفتوگۆکانیدا بۆ ئەو مەبەستە، بە ژمارەی دەنگدەران و کورسییەکانی کە لە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ بەدەستی هێناوە، لە گفتوگۆییەکان خۆ دەپچڕتەوەو دێتە مەیدان، کە ٣٩ کورسی، و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش ٢٣ کورسی لێکەوتۆتەوە، لە کۆی ١٠٠ کورسی بەرلەمانی.
کۆی دەنگی پارتی١٧٩، ٨٠٩ دەنگ بە زیادبوونی ١٢١ هەزار دەنگ لە خولی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨کە ٦٨٨،٠٧٠ دەنگی بەدەستهێنا. یەکێتیش ٤٠٩،٥٤٨دەنگ و ٢٣ کورسی هێناوە بە زیادبوونی ٨٦ هەزار بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکەی خولی پێشو کە٣١٩،٩١٢ دەنگ هێنا بوو لە هەڵبژاردنەکەی ٢٠١٨، مانەوەی ١٨ کورسی لەدەرەوەی هەردوو لادا(پارتی و یەکێتی).
لە بەرامبەردا نەوەی نوێ ٢٩٠،٩٩١دەنگی بەدەستهێنا لە دوایین هەڵبژاردندا، کە دەکاتە ١٥ کورسی و لە هەڵبژاردنی گۆریندا١٢٧،١١٥ بە زیادبوونی (١٣٦) هەزار دەنگ وبە زیادکردنی (٨) کورسی لە چاو هەڵبژاردنەکەی ٢٠١٨.
ئێستا لە هاوپەیمانیەتییەکی نێوان "یەکێتی و نەوەی نوێ" کۆی دەنگەکانی هەردوو لا دەگاتە, ٧٠١،٥٨٠ بەرامبەر بە ٨١٢،٧٩٤ دەنگی پارتی . ئەگەر چی یەکێتی دەڵی ٣٩ بە ٣٩ ین و جاروبار دەیگەینتە ٤٢ کورسیش، هەرچۆنێک بێت تا ئێستا هیچ لایەکیان نەیانتوانیوە بیگەینە" ٥٠+١" ، تا بەتەنیا بتوانن کابینەی حکومەت پێک بهێنن.
کەچی پارتی دەڵێ من زۆرینەم هێناوەو دەبێ بە پێی ئەو زۆرینە استحقاقاتی هەڵبژاردنەکە پۆستەکان دابەش بکرێ. لەو نێوەندەش یەکێتی لە نیوەی پۆستەکان قەبوڵ ناکاو سوریشە لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی ناوخۆیش.
لێرەدا دەکرێ بڵێین:
_ زۆرینە ئەوە ناگەیەنێ دەنگی ئەوانەی دیکە فت بکات و پۆستەکان بەدڵی خۆی هەڵبژێررێ و کوێشی بوێ بۆ ئەوانەی دیکەی دابنێ.
_ واقعی سیاسی و جۆری باوی ژیانی سیاسی لەسەردەمی ئێستا، وا دەخوازێ کە کۆی راوبۆچوونەکان فەرمانڕەوایی بەڕێوە بچێ، ئەوەی زیاتری هێناوە ئەوە ناگەیەنێ کە زۆرینە لەسەر راستیەو ئیتر گەڵ ئەو هەڵبژاردوە لەسەر بڕیاردانە چارەنووسسازەکان و ئەوانی دیکەش ببنە پاشکۆی بڕیاری زۆررینە.
راستە ئەو دوو هێزە بێی یەکودوو ناتوانن دەسەڵات پێک بهێنن و پشتگوێ یەکتر بکەن، لە پێناو پاراستنی دەسکەوتەکانی نەتەوەیی و بگرە ئیمتیازاتی دەسەڵاتەکەی خۆیان پەنا بۆ چارەسەری سێیەم ببەن وەک قۆناخێکیی راگوزەرای( حکومەتی رزگاری نیشتیمانی کوردستانی) کە لە هەموو هێزو لایەنەکان پێک بێ بۆ ئەوەی ئەو قۆناخە ببڕن و توانانی بەرهەڵستیکردن و لەباربردنی پیلانەکاننی داگیرکەران ببەن لێرەدا گفتوگۆیەکان گەیشتینە تۆنێلی داخراو و ئەو عینادەی هەردوو لاو بیر نەکردنەوە لە رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی قۆناخەکە، نەک مەترسی جدی لەسەر دەسکەوتەکانی نەتەوەییە بەڵکو چارەنووسی خۆشیان بە نادیاری دەمێنێتەوە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی