ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دەمانچەی وەک دیاری پێشکەشی هەریەکێک لەو سەرکردانە کرد کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرەدا کرد. ئەوەش لە پەیوەندی نێوان دەوڵەتەكان ئاسایە، ئەوەی ئاسایی نیە، ئەوەیە هیچ سەركردەیەكی دەوڵەتە دێموكراتخوازەكانی ئەوڕوپا و یابان و كەنەدا ، بۆیان نیە، ئەوە دیاریانە بۆ خۆیان هەڵگرن ، بۆ نموونە سەرۆك وزیرانی سوید دەمانچەكەی لە باڵوێزخانەی سوید لە توركیا جێهێشتوە، تا ڕێنمایەكانی گواستنەوەی دەمانچە و مۆلەتی چەكەكە لە سوید تەواو دەبن ، دەبێ لە سویدیش ئەو دیارییە لە بەرێوەبەراتی مۆزەخانەی سەرۆكایەتی وزیران بپارێزرێت، چونكە بە پێی ڕێنمایەكانی یاسای نابێت هیچ فەرمانبەرێكی دەوڵەت دیاری وەربگرین بۆ خۆیان بە گشتی و بە تایبەتیش دیاری وەرگرتن سنوردار كراوە، هەر فەرمانبەرێك چ هی دەوڵەت بێ یان هی كەرتە تایبەتیەكان ، نابێ دیاری وەربگرێت كە لە شەست دوڵار بەهاكەی زیاتر بێ ، تەنیا حاڵەتێكی دەگمەن هەیە، كە بەهای دیاریەكە دەگات بە هەزار و پێجسەد دۆلار . بەمەرجێ خاوەن كار باجی دیارییەكە بدات بە حكومەت و هۆكاری دانی دیاریەكە ڕوون بكاتەوە.چونكە یاسای دیاری وەرگرتن بەستراوەتەوە بەدەست پاكی تاكەكان ، بۆ ئەوەی دوور بێ لە دیاریدەی گەندەڵی و واژۆكردنی بەلێندەرەكان و كار ئاسای كردن بۆ وەرگرتنی پرۆژەكان لە سەر ئاستی وەڵاتەكە و گرێبەستی بازرگانی و پیشەسازی لە سەر ئاستی نێوان دوو دەوڵەت و وەرگرتنی شیرنی. مرۆڤ كە ئەو شێوازەی دیار وەرگرتن دەبینی و بەراوردی دەكات لەگەل دەوڵەتەكانی ئاسیاو ئەفریقا بەگشتی و بە تایبەتیش ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و هەرێمی كوردستان ، ئەوسا دەزانێ ئاستی بیركردنەوەی بەرێوەبەراتی وەڵات چەند جیاوازە، لە هەرێم ئەوەی بیری لێناكەنەوە گەندەڵی و دەستپاكی فەرمانبەرانە، زۆر ئاسایە لە داهاتی وەڵات دیاری بەدەیان دەفتەر بدەن بە كەسێكی كە شایەنی دیاریەكی بەها یەك دۆلاریش نیە، یان كە فەرمانبەرێكی دەسترۆیشتوو، كە لە كارەكەی خۆی دوور دەخرێتەوە یان خانەنیشین دەكرێت ، هەموو ئەو پێداویستیانەی لایەتی بۆ خۆیان گڵبداتەوە و بۆ دەوڵەتی نەگێرێتەوە. ئەوەش لە دەوڵەتە دێموكراتخوازەكان ئاستی ئەخلاق و ڕەوشت بەرزی فەرمانبەران دیاری دەكات . ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە بیری ئیش لەسەر ئەوە بكات فەرمانبەر و سەركردەی پاك بەرهەم بهێنێ و پەروەردەی بكات ، دێت بۆ پاراستنی شوێنی خۆی، تاكەكان و فەرمانبەران ئاڵودەی گەندەڵی و بێرەوشتی و دەست پیسی دەكات ، دیارە رابەرەكانی ئەو ناوچەیە بە ئەنقەست ئەوە دەكەن ، تا تاكەكان نەبنە مەترسی لەسەر دەسەڵاتەكەیان و رێگای بە كۆیلە بوون و بە نۆكەری بونیانیان بۆ خۆش دەكەن . هەرگیزیش بیر لە داهات و سامانی وەلات ناكەنەوە، كە ئەو سامانە هی نیشتمان و هاوڵاتیانە بەگشتی ، نەك هی سەرۆك وزیران و وزیرەكان و بنەماڵەو ئەندام پەرلەمانەكان، كە دەرگای گەندەڵیان واڵاكردوە. خۆشیان بە پاكترین رابەرەر دەزانن و دەبێ وێنەكانیان لە هەموو شوێن و ماڵەكان هەڵواسرێن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی