دیداری ترەمپ و زەیدی

1 کاتژمێر پێش ئێستا

سەردار عەزیز

چەند سەرنجێکی خێرا
وەک ترەمپ گوتی کیمیا لە نێوانیاندا هەیە، بەو مانایە زەیدی بە دڵە. 
پلانی نانی نیوەڕۆ نەبوو، بەڵام ترەمپ داوەتی کرد. ئەمەی تا ئێستا ڕوینەداوە. پەندێکی ئینگلیزی هەیە دەڵێت نانی نیوەڕۆی بەلاش نیە. No such thing as a free lunch
زۆر باس لە نەوت کرا. دەنگۆی ئەوەی هەیە کە سەفەقەیەکی نهێنی هەیە، وەک ئەوەی چین و عێراق. زەیدی ووتی کە سەربازەکان دەڕۆن و کۆمپانیاکان دێن. 
ترەمپ هەندێک هەڵەی زەقی کرد بەوەی وەها وێنای زەیدی دەکات کە لە هەڵبژاردندا بردویەتیەوە.  نوکتەکە ئەمە نیە، بەڵکو ئەوەیە کە ترەمپ دەڵێ کە گوایە شارەزای مێژوی عێراقە. 
زەیدی لە جۆری ئەو سەرکردە نوێیانەیە لە ناوچەکە، وەک ئەحمەد شەرع، تەنها بۆ ئەوە هاتوون کە ڕەزامەندی دەرببرن و هیچ شتێکی تایبەت نەڵێن.
سەرباری ئەوە زەیدی باش قسەی کرد. چەند جارێک ئیحراجکرا. بە تایبەتی لە پرسی قاسم سلێمانیدا، بەڵام خۆی لێ بە دوور گرت. بژاردەی تری نەبوو. بەڵام ئایا میلیشیاکان چۆنی دەیبینن؟
دەکرێت بوترێت کە یاریی گرتنەکانی گەندەڵکاران بۆ ئەوەیە کە پەیامێک بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان بنێرێت کە کار کردنیان ئاسان تر دەبێت، بە تایبەتی هەموو سەرەداوەکان دەچنەوە سەر مودیرعامەکەی وەزارەتی نەوت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی