لەبەر دزی پارەی کاش لە عێراقدا نەماوە!

2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاوات جەمال



لەم عێراق و هەرێمی کوردستانە هەڵ تۆقیوە بازاڕ و کەسابەتی بەرپرسان تادێ خۆشتر و گوزەرانی خەڵکەکەیان تابێ پڕ زەحمەتر ئەبێ ، تۆ بزانە چیت ماوە بەرامبەری پارەت لێ نەسەنن و بە هەمان ئەو پارانە ژیانی خۆیان رەنگاو ڕەنتر نەکردبێ ! .
ئەوەتا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێ ، تا رۆژی 1.7.2026، بڕی 219 ملیار دیناری عیراقی و 85 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەشێوەی کاش دەستی بەسەرداگیراوە کە بەرپرس و پەڕلەمنتار لە خەڵکیان دزیوە !
جگە لەوەش ، دەیان موڵکی بازرگانی و نیشتەجێ بوون دەیان ئۆتۆمبێلی گرانبەها و بڕێکی زۆر لە زێڕ و خشڵ لە حەشارگەی بەرپرساندا دۆزراونەتەوە ، ئەمە چی هەسارەیەکە ؟
خەڵک پەڕلەمنتاری هەڵبژاردووە چاودێری بکات و مافی بپارێزێ کەچی لە عێراق خۆیان لە دەسەڵاتدارەکان دز تر و گەندەڵ تر دەرچوون !؟؟.
ئەمە دۆخی گەندەڵی و فەشەلی یاسایی و سیاسییە لە عێراق سەیرە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان شەرم ناکەن و نازانن سامان ئەگەر لە مافی خەڵک کۆ بکرێتەوە  ڕۆژێک دەبێتە بارێکی قورس لەسەر شانیان دەسەڵات هەمیشە تاقیکردنەوەیە  هەر کەسێک کە بە ئامانەتی نەزانێت مێژوو ناوی بە نموونەی عیبرەت دەنووسێت نەک بە نموونەی سەرکەوتن .

هەندێک کەس وا دەزانن دەسەڵات هۆکارێکە بۆ سەرکەوتن ، بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی کە دەسەڵات تاقیکردنەوەی ویژدانە سامان دەکرێت کۆبکرێتەوە ، بەڵام ڕێز ناتوانرێت بکڕدرێت ، ناو دەکرێت لەسەر بینا بنووسرێت ، بەڵام لە دڵی خەڵک تەنیا بە دادپەروەری دەچەسپێت.

بە گوێرەی داتای بەدەستکەوتوو لەماوەی 20ساڵی رابردوودا پارە بردراوەتەوە دەرەوەی عێراق یان دزراوە و خراوەتە ناو ماڵ و حەشەرگەوە ، ئەمەی خوارەوە داتایەکی بەدەست هاتووی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و چاودێری دارایی عێراقە
ماوە .

مەزەندەی پارەی لەدەستچوو
2003-2020
300-450 ملیار دۆلار دیارنەماوە
2003-2023
نزیکەی 500 ملیار دۆلار دیار نەماوە
ئەم پارانە زۆرن، ئەوەتا حکومەتی نوێ پارەی کاشی نییە تا موچەی مانگانە بدات ، عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ تڕەمپ روون ئاماژە بەوە کرد، دەیانەوێ ئابووریان باش بکەن، بۆیە وەک یەکەم دیدار ئەمریکایان هەڵبژاردووە ،.
گەندەڵی لە عێراق تەنیا هۆکاری تاکەکەس نییە ئەوەتا لە بیر ، ژێر سەقف ، چاڵ و ئۆتۆمبێل و شوێن نەماوە پارەی حەرام و دزراوی تێدا نەدۆزرێتەوە ؛ زۆر لە توێژینەوە و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان دەڵێن کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی یاسایی و ئابووری لەگەڵ یەک بوونەتە هۆی ئەوەی ببێتە کێشەیەکی قووڵ .
سیستەمی دابەشکردنی دەسەڵات "محاصصة" دوای ساڵی 2003، زۆر لە پۆستە حکومییەکان بە بنەمای هاوبەشی حیزبی و تایفی دابەش کران ، نەک بە بنەمای شایستەیی ئەمە هەلێکی زۆر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە حیزبییەکان دروست کرد .
دامەزراوە لاوازەکانی چاودێری لە زۆر حاڵەتدا دەزگا چاودێرەکان و دادگا بە تەواوی سەربەخۆ نین یان توانایان نییە کە لە دژی کەسانی دەسەڵاتدار کار بکەن زۆربەی داهاتی دەوڵەت لە نەوتەوە دێت ئەمە وا دەکات کۆنترۆڵکردنی گرێبەست و خەرجییە گەورەکان ببێتە شوێنی گومان لە گەندەڵی، لە هەندێک بواردا حیزبە سیاسییەکان هەوڵیان داوە کە پۆستە گرنگەکانی فەرمانبەری دەوڵەت بە کەسانی نزیکی خۆیان بدەن کە ئەمە مەترسی بەکارهێنانی سەرچاوەی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی زیاد دەکات .
کەم بوونی سزای یاسایی دەردێکی بێ تیمارە ، کاتێک ئەو کەسانەی تۆمەتبار دەکرێن بە گەندەڵی سزای کاریگەر و خێرا نابینن هاندەرێک دروست دەبێت بۆ دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە .
ئەوەتا تازە بە تارە لە ساڵی 2026دا، حکومەتی عەلی زەیدی هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسان و لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی گەندەڵی ، بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوەی بڵێین ئەم هەنگاوانە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی دروست دەکەن یان نا ، چونکە زۆر لە شارەزایان پێیان وایە چارەسەری درێژخایەن پێویستی بە چاکسازی دامەزراوەیی و یاسایی هەیە نەک تەنیا هەڵمەتی دەستگیرکردن.
لە کۆی هەڵمەتەکانی ئەم دواییە ژمارەی دەستگیرکراوان بۆ 66 کەس بەرزبووەتەوە ، هەموو ئەو هەوڵانەش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بوون ، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هیچ بەرەنگاربوونەوەیەکی لەوشێوەیە رووی نەداوە کە پەڕلەمانتار و رێکخراوەکان ئاماژە بە بوونی دەیان کەیسی گەندەڵی دەکەن .
لەکاتێکدا راوێژکار و شارەزایانی دارایی کۆکن لەسەر ئەوەی قەبارەی ئەو پارەیەی لە ساڵی 2003ـەوە تاوەکو ئێستا لە عێراق بەتاڵان براوە ، زیاترە لە دوو تریلیۆن دۆلار.
زۆربەی ئەو پارانە ئەگەر بە گەندەڵی لەدەست چووبن نەچوونەتە خزمەتی گشتی و بە شێوەی جیاواز لە سیستەمی گشتی دەرچوون .
بەڵام ناتوانرێت بڵێین هەموویان بۆ شوێنێکی دیاریکراو براون لە ڕاپۆرتەکاندا زۆربەی ئەم شێوازانە باس دەکرێن :

شێوازی لەدەستچوونی پارە
ڕوونکردنەوە

گرێبەستی گەندەڵ

گرێبەست بە نرخێکی زۆر بەرز دەدرێت یان بە کۆمپانیای پەیوەندیدار.

پرۆژە ناتەواوەکان

پارە خەرج دەکرێت بەڵام پرۆژە تەواو نابێت یان هەر دەست پێ ناکات.
مووچەی "کارمەندی خەیاڵی"

کەسانێک لە تۆماردا هەن بەڵام لە ڕاستیدا کار ناکەن.

دزی و گواستنەوەی پارە

پارە بۆ هەژمارە بانکی تایبەت یان سامانی دیکە دەگوازرێتەوە.

سپیکردنەوە

سەرچاوەی پارە بشاردرێتەوە لە ڕێگەی بازرگانی یان موڵک.

ئەو پارەیە لە زۆر حاڵەتدا دەکرێت:
لە ناوخۆی عێراق بە موڵک، کۆمپانیا یان بازرگانی وەبەرهێنرابێت.
بۆ هەژمارە بانکی دەرەوەی وڵات گوازرابێتەوە.
بە خانوو، زەوی ، یان وەبەرهێنان لە وڵاتانی دیکە گۆڕدرابێت.
هەندێکی لە خەرجی کەسی یان سیاسی بەکارهاتووبێت.
بەهۆی ئەم گەندەڵییە، زۆر لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەک کارەبا، ئاو، تەندروستی، خوێندن و ڕێگاوبان دواکەوتوون، چونکە بەشێک لە پارەی پێویست بۆ ئەو بوارانە بە شێوەی کارامە خەرج نەکراوە،
گەندەڵی لە عێراق یەک هۆکاری تەنها نییە ؛ زۆر هۆکار بەیەکەوە کاریان کردووە.
لە گرنگترینەکانیان :
ڕووخانی دامەزراوەکان دوای 2003: دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، زۆر دامەزراوەی دەوڵەت لاواز بوون یان لەنوێ دامەزران، کە بوارێکی فراوانی بۆ گەندەڵی دروست کرد.
داهاتی زۆری نەوت: عێراق داهاتێکی زۆری لە نەوت هەیە. ئەگەر چاودێری و شەفافیەت لاواز بێت، بڕێکی گەورەی پارە دەکرێت بە شێوەی نادروست بەکاربهێنرێت.
دابەشکردنی دەسەڵات و پۆستەکان: لە ماوەیەکی درێژدا، هەندێک دامەزراوە بە بنەمای هاوبەشکردنی دەسەڵات لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوون، کە هەندێک شارەزا دەڵێن ئەمە هۆکاری کەمبوونی لێپرسینەوە و زیادبوونی گەندەڵی بووە.
لاوازی دادگا و چاودێری: کاتێک دامەزراوەکانی لێپرسینەوە و دادگا نەتوانن بە خێرایی و سەربەخۆیی کار بکەن، سزا دان بە گەندەڵی دژوارتر دەبێت.
شەڕ و ناسەقامگیری: چەندین ساڵ شەڕ و توندوتیژی بوو، کە هەم سەرنجی دەوڵەت لە چاودێری دارایی لاواز کرد، هەم بوارێکی زۆر بۆ خەرجی نائاسایی دروست کرد.
کێشەی کارگێڕی: هەندێک پرۆسەی حکومی ئالۆز و هێواش بوون، و کەمبوونی سیستەمی ئەلیکترۆنی و شەفافیەتیش هەل بۆ گەندەڵی زیاد کرد.
لە عێراق هیچ ئایندە و پلانێک پێشبینی ناکرێ، چونکە دڵنیایی نییە!، ئایندەی عێراق زۆرتر بەوە پەیوەستە کە دامەزراوەکانی دەوڵەت تا چەند بتوانن چاکسازی بکەن، یاسا بە یەکسانی جێبەجێ بکەن، و داهاتی وڵات بە شێوەیەکی کارامە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان بەکاربهێنن، هەمان وڵاتە کە سەرچاوەی سروشتی و هێزی مرۆیی بەهێزی هەیە، ئەمانە خەونن، چونکە روخانی دەسەڵات شەو و رۆژێکی بەسە!.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی