(دار گەندەل بێ
بوير تيژ بێ
يار لە ديار بێ)
ئەمە پەندێکی فۆلکلۆری کورديە، باس لە بيوری تێژ و داری رزيو
دەکات، نەک پتەو. ناچمە بنج و بناوانی پەندەکە، بەڵام ئەوەندە بەسە کە دەسەڵات بەو
دارە بچوێنين، کە لەبەردەستی بيور تيژەکەيە. لەبەر ئەوەی گەندەڵی دياردە نەبوو، وشەکەش دەستەواژەيەکی سياسی- ئابوری نەبوو، بەڵام
کاتی خۆی دەستەواژەکانی (دزی، رێگری، دەستبڕين، تاڵان .... هەبوون) بەڵام بە پێی پێويستی
ناوی ئەو دەردە کوشندەيەی دار و درەختان خرايە سەر مەترسيترين نەخۆشی ناو کايەی حوکمڕانی.
کاتێک هەندێک لە گەندەڵکارانی عێڕاق گيران، هاوشێوەی رەش
و رووتان هەندێک لە گەندەڵکاری لای خۆمان، خۆيان بە خۆشحاڵ پيشان دەدا !
پێدەچێ ئەوانە وابزانن
گەندەڵی بۆ ئەوان ڕەوايه، چونکە بە خوێن و لولەی تفەنگ دەسەڵاتيان گرتۆتە دەست!
ئێستا گەندەڵی زۆر فراوان بووە، ئەگەر پەرلەمان، دەستەی دەستپاکی و راگەياندن و دادگا
و داواکاری گشتيش نەيبينن يان نەيانەوێ بيبينن، خەڵکی وەک رۆژی ڕووناک دەيبينن و هەستی
پێدەکەن و رۆژێکيش دێ قسەيان ببێتە بيوری تيژ.
گەندەڵی لە:
- نەوت و بەرهەمەکانی
- دەستبەسەرداگرتنی
زەوی
- بازرگانی دەرمان
- هابەشی بێ سەرمايە
لەگەڵ وەبەرهێنەران و کۆمپانياکان
- دەستبەسەردا گرتنی
کايەی ئاسمانی و بازرگانی
ئەوانە و دەيان بواری تر .
زووتر بۆچوونێک هەبوو گوايە ئەو دەسەڵاتدارانە نەبوونی زۆريان
ديوە، بۆيە دواتر واتە دوای پەيداکردنی سەرمايەيەک دەوستن و ئەوکات لە جياتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات
دەگەڕێنەوە سەر رێگای نيشتيمانسازی، بەڵام دەرکەوت وانەبوو، بۆيە دەبينين بە لێهاتوويەوە
پەرەی پێدەدەن و فراوانتری دەکەن. بەم شێوەيە تا دێ دياردەکە مەترسيدار تر دەبێ، چونکە:
يەکەم رێگری لێ ناکرێ و دووەميش منداڵ و کەسوکاری گەندەڵکارە دەسەڵاتدارەکان ساڵ بە
ساڵ پتر دەبن، بێگومان ئەوانيش پشکی خۆيان دەوێ!
دەسەڵاتی گەندەڵ وەک داری گەندەڵی بەردەستی کابرای بيور تيژە،
بەڵام
هێشتا دەرفەت ماوە رێگری لەو دياردەيە بکرێ، کە خەريکە وڵات
بەسەريەکدا دەڕوخێنێ.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی