ئەگەر ئەو دامەزراوەیە ئەوەندە ئاساییە، ئیتر بۆچی بودجە و ئیمتیازاتتان بۆ داناوە؟ راگرتنی كارەكانی دادگای باڵای تێهەڵچونەوەی هەرێم وكەیسی لالەزار زۆر نزیكن.
ئەگەربچینەوە سەر ئەوەی لە سەردەمی ١٧ی شوباتەوە یاسا پێشێل دەکرێت. بەڵام هەرگیز وا بێ هیوا نەبووین؛ لاهور شێخ جەنگی ، پڕ بە پێستی ڕەخنە هەڵدەگرێت وەک سیاسییەکانی تر. بەڵام ئەمانە هیچ ڕەوایەتییەک بەوە نادات کە بەرامبەری دەکرێت. زوڵمەکە ئەوەندە گەورەیە کە پریشكی بڵاوەو گەیشتووەتە سەدان زیندانی و سەدان خێزانیتر لە سایەی ڕاگرتنی كاروبارەكانی دادگای باڵا بەهەر بیانویەكەوە بێت..
دادوەران و یاسانان، ئیتر بەس نییە؟ کوا سەندیکا و کوا چالاکییەکانتان؟پارێزەری یاسایی وڵاتان دەبنە دامەزرێنەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی، کە ملیۆنان ئەندامی هەیە لە جیهاندا، بەشێك لە پارێزەرانی کوردیش لەگەڵ ئەوەی كاروباریان لەدادگاکان ڕادەگیرێت کەچی دڵیان بە ڕۆبەڕۆشەکەیان خۆشە.
باڵەخانەكانی دادگای ڕاگیراو و پەرلەمانی بێ ئەندام پەرلەمان، پێشكەشی مێژوی سیاسیەكان بێت، ئەو دودامەزراوەیەی كە كرۆكی دەسەڵات و جێی ئومێدیی خەڵك بوون.
كەیسی لاهور شێخ جەنگی سەدان پرسیاری لەسەر یاسا ودادگا ودادپەروەریی بۆ وەڵامداینەوە. دەبێت دادگاكانیش لەپێناو بەرگری لەخۆیان وەڵام بدەنەوە بە ڕاشكاوانە ، میلەتێك چاوی لەسەریانە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی