لەدوای دابڕان و دوورکەوتنەوەی مەزڵوم عەبدی لە سیاسەتی ناوچەی سلێمانی و خودی یەکێتی و بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەرکەوت هاوکێشەکان گۆڕا، رۆژئاوای کوردستان، بەدەستی خۆی هەڵەکەی کرد، 10 مانگە من بەدوای ئەو جوڵەیەدا دەگەڕێم بۆچی مەزڵوم عەبدی بەرەو هەولێر و تورکیا هەڵگەڕایەوە لە سلێمانی؟ من دەزانم قوربانییەکانی یەکێتی لەو پێناوەدا چیی بوون!، بەڵام نازانم بۆ هەسەدە تێکیدا؟
لە2011دا شۆڕشی بەهاری عەرەبی بۆ کوردی رۆژئاڤاش باش بوو با باهۆزەکە نەگەشتبێتە سوریاش، لە 2016، کورد یەک شتی پێویست بوو، تەواوی نەوتەکەی بەخۆڕایی بدایە بە ئەمریکا تەنها بۆئەوەی ببێتە دۆستی ستراتیژیی، کەچی ئەوان هەڵبژاردنیان دواخست و ئەمریکاش هیچی بۆ نەکردن.
لەکۆتایی 2024دا، ئەمریکییەکان داوایان لە هەسەدە کرد، لەگەڵ ئیسرائیل رێکبکەوێت، ئەوان وتیان "ئێمە نابینە پیاوی کەس!!!"، ئەم گوزارەیە ئەمریکای توڕە کرد، ئەوەبوو ئەحمەد شەرع_ یان لە گەنجێکی ئامادەکراوی (غازی عەنتاب)!!ی تورکیاوە هێناو کردیان بە سەرۆکی سوریا.
بۆ زانیاریی هەموو ئەو بەڕێزانەی ئەم نووسینە دەخوێننەوە، هیچ کێشەیەک لەنێوان سوریا و ئیسرائیلدا نییە، تەنها بەربەستی بەردەم ئیسرائیل بۆ داگیرکاریی زیاتر و بردنی زۆرینەی سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی سوریا، هەندێک یاسای نێودەوڵەتییە و هیچیتر، ئەگینا دیدارەکەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع + نەتانیاهۆ تەواوی جووڵەی سیاسیی سوریای بۆ ئەمریکا گێڕایەوە.
بۆچی فەرەنسییەکان ناتوانن وەک ساڵی 1921 خاوەن پێگەی کاریگەربن لەسوریادا؟ چونکە ئیسرائیل ناهێڵێت، دەترسن لەوەی وەک پێشتر کە فەرەنسا شاری (هەتای) بەخشی بە تورکەکان، بەهەمانشێوە پشکیتر بداتە تورک، بۆیە ئیسرائیل دژیی بوونی تورکە لە سوریادا و هەفتەی پێشوو بنکەی سەربازی ئەبو زوهوری بۆردومانکرد.
دوێنێش، دوای 47 ساڵ، واتا لە ساڵی 1979وە کە سوریا لەلیستی تیرۆری ئەمریکادایە وەک پشتیوان، ترەمپ ئەو وڵاتەی دەرکرد لە لیستەکە، ئەمەش پێماندەڵێت: ئێستا سوریایەکی ئەمریکی _ ئیسرائیلی بوونی هەیە و ئەو رۆژە هەسەدە هەڵوەشایەوە کە دژی ئیسرائیل وەستایەوە، سوریای نوێش بۆ دروزەکان لەبارە چونکە ئیسرائیلیین، عەلەوییەکانیش بێبەشن، چونکە کەمەکێک وەلائیان بۆ فەرەنسا هەیە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی