ته‌نیا سێ پرسیار:
1-ئه‌گه‌ر چینى ڕۆشنبیرمان
هه‌یه! بۆچى ماوه‌ى 35 ساڵه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه نه‌بووه؟
2-ئه‌گه‌ر چینى ڕۆشنبیرمان
هه‌یه! بۆ ماوه‌ى 35 ساڵه كۆمه‌ڵگه هه‌ر به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
3-ئایا هه‌ر كه‌سێك
چوار كتێبى خوێنده‌وه و دووڕستهى ئه‌زبه‌ركرد و دوو ڕستهشى نووسی! ڕۆشنبیره؟
هه‌ر له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى ڕۆشنبیره‌وه:
ئه‌نتۆنیۆ گرامشى ده‌ڵێ:
((رۆشنبیرێك هه‌ستی
به ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌ی نه‌كات، شایسته‌ی نازناوی رۆشنبیرنییه))
جان بۆل سارته‌ر
ده‌ڵێ :
((رۆشنبیر هه‌ڵوێسته،
نه‌ك پیشه))
نوام چۆمسکی ده‌ڵێ :
((رۆشنبیر ئه‌و
كه‌سه‌یه كه هه‌ڵگرى په‌یامى ڕاستییه له ڕووی هێزدا ))
مه‌حمود قاسم ده‌ڵێ :
(( هه‌ر كه‌سێك
خوێندنه‌وه بزانێت، وا هه‌ست ده‌كا كه ئه‌و رۆشنبیره، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كه له وڵاتێكدا كه زۆرینه‌كه‌ی
نه‌خوێنده‌وار و نه‌زانن ))
ئه‌لبێر كامۆ ده‌ڵێ : ((ڕۆڵی ڕۆشنبیر ئەوەیە کە دەسەڵات
بێزار بکات))
ڕۆشنبیری ڕاستەقینە نابێت چهپڵهلێدر و كاسه‌لێس و كۆیله
و ماستاوچى و خزمه‌تكارى به‌رپرسان و پاشکۆێكى
ناشیرینى دەسەڵاتبێ یان سووك و چروكانه میكیاژى ڕووى ته‌ڵخى سیاسیه‌كان بكات وه‌ك ئه‌وه‌ى له
كوردستان ده‌یبینین، بەڵکو دەبێت خاوه‌نى شكۆى خۆى بێت و ده‌نگێكى دلێر بێت به‌ڕووى
سته‌مكاران دەنگێکی ڕەخنەگر بێت کە چاودێری كار وکردەوەکانی ده‌سه‌ڵاتداران بکات بۆ
ئه‌وه‌ى قسه‌كانى به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت نه‌ك بۆ له‌ته نانێكى چه‌ور ڕه‌ش بكا به‌سپى
و سپى بكا به‌ڕه‌ش,
ڕۆڵی ڕۆشنبیر ئەوەیە
کە بە ئاشکراکردنی هەڵەکان، وەڵامدانەوەی پرسیارە قورسەکان و بەرگریکردن لە ئازادی
بیر و دادپەروەری به نووسینه‌كانى بڕیاربەدەستان په‌ست و نیگەران بکات, سەربەخۆبێ
و مەودای نێوان خۆى ی و دەسەڵات بپارێزێت، تاوەکو لهبیرکردنەوە وبڕیار ئازاد بمبینێت
و سەربەخۆ بێت لە فێڵکردن لێى یان ترساندنی سیاسی, خولاسه‌ى كه‌لام ئه‌وانه‌ى ناویان
له خۆ ناوه چینى ڕۆشنبیر جگه له چینێكى به‌رژه‌وه‌ندخواز و هه‌ڵپه‌رست ترنین, ده‌زانم ئه‌و قسانه سوودى نیه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ى
خه‌وتوو به‌ڵام خراپیش نیه جارجار (أضعف الإيمان ) مرۆڤ دوو قسه‌ى هه‌ق بكا, وازیحه
قوربان, دانیشن به‌خێر.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی