عێراق پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ، سەخت و مەترسیدارەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەد عەبدولڕەحمان


رۆژی 30 ئەیلول زۆری نەماوە، عێراق لەبەردەم دوو ڕێگەیدایە، چەککردنی گروپە چەکدارەکان، یاخود وەرگرتنی باجەکەی کە سزایەکی توندی ئەمریکا دەبێت بۆ سەر ئابوری عێراق.

دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، سەرەتایەکە و پەیوەندی بەو بابەتە سیاسییەوە هەیە، کە رۆژ بە رۆژ سەرۆک وەزیرانی عەلی زەیدیی لە رۆژە یەکلاییکەرەوە نزیک دەکاتەوە.

ئەمەی رودەدات، پەیوەستە بەسنوردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، بە ئامانجگرتنی پێگەکانی گروپە چەکدارەکان لەلایەن ئەمریکاوە پاروییەکی هێندە قورس نییە هەزم نەکرێت، بەڵام ئەمریکا مەبەستێتی لەڕوی ئابورییەوە عێراق و حکومەتەکەی ئیفلیج بکات.

دابەزینی بەهای دینار، قەیرانی سوتەمەنی و بۆ رۆژانی داهاتوش ئەگەر هەیە قەیرانی دیکە سەرهەڵبدات، هەموو ئەمانە کارتی فشارن و پێش 30 ئەیلول دەدرێنە بەر گوێی زەیدی و کابینە حکومییەکەی.

ئەمە لە کاتێکدا هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران بۆ نەهێشتنی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت سنوردارکراوە، ئۆپراسیۆنی بەرەبەیانی دژی گەندەڵکاران پەکخراوە، بەڵام گروپە چەکدارەکان جێ پێی خۆیان لە جاران زیاتر قایم کردوە .

بۆیە هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن، پێکدادان و بەرکەوتن لە نێوان ئەمریکا و گروپە چەکدارەکان، ئەگەرێکە و بە دور نابینرێت.

19ی ئەیلولی 2026

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی