کۆتایی ئەمریکا هەندێک شت هەیە دەبێت کورد بیزانێت

48 خولەک پێش ئێستا

سەردار عەزیز

یەکەم، ئەمریکا کۆتایی هات.

لە ڕوی سەربازییەوە ئەمریکا و سیستەمی ئەمریکی بڕوای وەهایە کە شەڕ ناباتەوە. کاتێک سەرکەوتن بە خێرایی بەدینایەت، شەڕ درێژە دەکێشێت. شەڕی درێژ لە لایەن خەڵکەوە قبوڵ نیە، چونکە شەڕەکان شەڕی ناچاریی نین، بەڵکو شەڕی بژاردەن.

بۆیە ئەمریکا چیدی بە ئاسانی ناچێتەوە شەڕی بژاردەوە.

دووەم، ئەمریکا چیدی نەک خاوەنی هیچ بەهایەکی نەرم نیە، وەک دیموکراسی و مافی مرۆڤ و جیاوازیی، بەڵکو ئەمریکا بە توندی دژ بەو بەهانەیە. بەڵام ئەوەی ترسناکە کە ئەمریکا دەبێتە هەرە پاڵنەری گەندەڵی لە دونیادا. ئەمە تەنها لەوەدا مەترسیدار نیە کە گەندەڵی تەشەنە دەکات.

بەڵکو هەموو مرۆڤەکان دەکاتە بابەتی پارە پەیداکردن. سێیەم، ئەمریکا لە ناوچەکە زۆر لە بنکەکانی وێرانکراوە، ئەستەمە ئەمریکا ئەو بنکانە ئاوەدان بکاتەوە، مەگەر دەوڵەتی تر پارەی بۆ بدات.

بۆیە هاتنەوەی سەربازی بۆ ناوچەکە کارێکی ئەستەمە. بە تایبەتی ئەمریکا خواستی ئەوەیە کە ببێتە هێزێکی هەرێمایەتی لە هەردوو ئەمریکاکە لە بڕی ئەوەی زلهێزی دونیابێت.

چوارهەم، ئێستا سەبارەت بە عێراق دوو دید لە ململانێدان. دیدی مارکۆ روبیو و لە گەڵ دیدی تۆم باراک. دیدی روبیو دیدی توندی و سزایە لە بەرامبەر بەردەوامی میلیشیاکان، بەڵام دیدی تۆم باراک دیدی پێدانی کات و مامەڵەیە لە گەڵ کەسدا، بەبێ لە بەرچاوگرتنی هیچ بەهایەک جگە لە بەرژەوەندی تایبەت.

دیدی باراک زاڵە چونکە لە ترەمپەوە نزیکە. بەم پێیە سیاسەتی ئێستای ئەمریکا سیاسەتی کەسێکە، نەک وڵاتێک یان دەزگا.

پێنجەم، ترەمپی ئەمریکا، دۆخێکی ناوازەنیە. لە کاتێکدا پارتی کۆماری بونی نەماوە، بەڵکو پارتی ترەمپە. بەڵام دیموکراتیش خاوەن دید و بەهاکانی سەردەمی جەنگی ساردنین.

بایدن دواین سەرۆکی لەمجۆرەبوو.

شەشەم، لە ئەمریکا دوو ڕەوتی سیاسی زاڵن، ڕاستڕەوەی توندڕە لە گەڵ چەپی توندڕەو، هەردوو بۆ گەلی کورد زیانبەخشن. هەردوولا لەوەدا هاوبەشن کە زیاتر جەخت لە سەر ناوخ دەکەنەوە.

حەوتەم، چین وەها هەست دەکات ترەمپ دیاریی خودایە بۆیان.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی