ئەكتیڤیتی و تەحلیل!

1 کاتژمێر پێش ئێستا

كاروان حەمەساڵح

شیكاریی پرۆسەیە لە داتاوە (Data) بۆ زانیاریی (Information) و پاشان دانایی و ئاگایی (Knowledge) و دواتر ئەنجام و بڕیار
هەر یەك لەوانەش بە پرۆسەیەكی فراواندا دەڕوات.
بەلام
كاتێك خەلكی فەقیر دەكەونە داوی خەڵكێكەوە كە خوێنەواری تەنكیان هەیە لە بوارەكەدا و هەر بۆ ئەكتڤتیی، چی ببیستن دەیڵێنەوە و وەك زانیایاریی خۆیان دەرخواردی خەڵكی دەدەن،
ئەنجام:  خەلكی داما و خۆشباوەر باجەكەی دەدەن!
بۆیە؛
زانستی ئا.بوور.ی و سیا.سی، گواستنەوەی زانیاریی نیە بە تەنها،
تەحلیل و شیكاریی دیوی پشتەوەی رووداو ژمارەكانە،
پسپۆریت نەبێت تیایاندا خۆت تێدەكەویت و خەڵكیش تووشی زیان دەكەیت.
پرۆفیسۆرێكمان هەبوو پێی دەوتین؛ ئەگەر شیكاریی و پێشبینیتان كرد، وورد بن، قووڵ بن، بە عەطف و ئایدۆلۆجیا پێشبینی مەكەن. چوونكە پێشبینی و شیكاریی لە روانگەی پسپۆریتانەوە بەرپرسیاریەتیەكی گەورەیە. بۆیە چەند جارێك بە دەنگی بەرز پێشبینی بكەن، گەر زانیتان نایپێكن، پچنەوە بە ئاستی توانا و زانیاریی و پسپۆریتاندا.
ئەگەر جارێكی تریش و جەن جارێكی تریش هەلەت كرد، ئیتر بووەستە؛ چوونكە كۆتا شتی پێشبینی و شیكارییت تێدا نیە، كە ئەوەیش سكل و بەهرەیە!
جا هیوادارم بەهرەی تەحلیل و بەهرەی یاری كردن بە سۆزی خەڵك تێكەڵ نەكرێت!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی