بۆچی دونیا ناسەقامگیرە و ناسەقامگیرتر دەبێت؟

2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەردار عەزیز

هەتا ئەم چەند ساڵەی دواییە، دونیا لە سایەی نیزامێکدا دەژیا. گرنگ نیە ئەو نیزامە چیە، گرنگە ئەوەیە کە هێزێک لە پشتیەوەبوو ڕێکی دەخست. بەڵام ئەو نیزامە کۆتایی هات یان بەرە و کۆتایی دەچێت.
لە ئەنجامی ئەمەدا هێزی نامرۆیی جیاواز دێنە ئاراوە، کە هەمویان ناسەقامگیرن.
مارک لیونارد چوار هەزی گەورە دیاری دەکات، کە هەمویان بە زمانی ئەنگلیزی بە پیتی سی C دەست پێدەکەن. ئەوانیش سەرمایەداری یان کەپیتالیزم، ژینگە کلایمەت، چپس، لە گەڵ شارشتانی.
کارل مارکس، وەک باشترین ڕاڤەکەری سیستەمی سەرمایەداری ئەوەی پێگوتین کە سەرمایەداری هەمیشە لە هەڵبەز و دابەزدایە، کە لە ئەنجامدا سەری دەخوات. جاری با واز لە سەر خواردنەکە بهێنین، ئەوەی ڕوونە کە سیستەمی سەرمایەداری ناسەقامگیرە. لە ئێستادا زیاتر ناسەقامگیرە چونکە لە سایەی نیولیبرالدا بوەتە هۆی بەرهەمهێنانی گەورەترین نایەکسانی لە مێژوی مرۆڤایەتیدا، لە هەموو ئاستێکدا.
ژینگە، بە هۆی گۆڕانی پلەی گەرما و کەش و هەواوە بەردەوام ناسەقامگیرە، کە وشەکساڵی و بێ ئاویی و لافاو و گەرما و سەرمای زۆر بەرهەم دەهێنێت کە کاریگەری هەیە لە سەر بەرهەمهێنان، ژیار، کار کشتوکاڵ و تەندروستی. هەموو ئەمانە ناسەقامگیریی بەرهەم دەهێنن.
چپس یان ژیری دەستکرد، یان تەکنەلۆجیا ئەو پانتاییە کە بەردەوام لە گۆڕانکاری خێرا و نادیار و نەزانراودایە. لە لایەک دەبێتە مایەی زۆر گۆڕانکاریی باش. بەڵام ئەگەری خراپیشی زۆرە. بەڵام ناسەقامگیریی گەورە بەرهەم دەهێنێت.
چەمکی شارستانی چەمکێکی دەبەنگانەیە. شارستانی ئەمڕۆ وەها دەبینرێت کە دەبێت خۆیان بپارێزن. هەندێک دەوڵەت خۆیان وەک دەوڵەتی شارستانی دەبینن، چین بۆ نمونە. بەو مانایە نابێت وەک ئەوانی تر بن. دیارە ئەمە تەنها بۆ ئەوەیە بڵێن ئاساییە چینی مرۆڤێکی ئازاد نەبێت یان مافی سیاسی نەبێت. لە ڕۆژئاوا فاشیستەکان زۆر ئەم چەمکە بەکاردەبەن گوای ەبە هۆی کۆچبەرەوە شارستانی ڕۆژئاوا لە مەترسیدایە. ئێستا کتێب لە دوای کتێب دەربارەی ڕۆژئاوا یان غەرب وەک شارستانیەتێکی تایبەت دەنوسرێت. بەڵام شارستانی هەرچۆن بێت ناتوانێت دابڕاوبێت لە دەرەوەی. هەمیشە شارستانی دەرەوەی خۆی وەک وەحشی وێنا دەکات، بەڵام وەک شاعیری وێنانی کافافی دەڵێت، بەربەرییەکان جۆرێکن لەچارەسەر.
ئێمەی کوردیش چاوەڕێی بڕنەوەکەین

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی