هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ؟

5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئارێز عەبدوڵلا

هەنگاوی ئەمڕۆی پارتی بە پێچەوانەی خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دژەباو و مايەی دڵنيايی و ئاسايی کردنەوەی بارودۆخەکە نەبوو.
لە کەس شاراوە نييە، کە هەرچەندە ژمارەی کورسيەکان گرنگيش بن ، بابەتە چارەنووسسازەکان  بە ژمارە يەکلايی ناکرێنەوە.
ئەوەی بابەتی کارا کردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت يەکلايی دەکاتەوە سازان و رێککەوتنی نيشتيمانييە، نەک زۆرينە و کەمينەی پەرلەمانی.
دوو زۆنی و دوو هەژموونی  و دوو ئاراستەی سياسی جياواز ڕاستی تاڵن  و لەبەر چاونەگرتنی خۆگێل کردنێکە   وڵات بەرەو چارەنووسێکی خراپتر دەبات.
ئەمڕۆ، بە هەر شێوەيەک پارتی توانی پەنجاو دوو پەرلەمانتار کۆ بکاتەوە و دەستەی سەرۆکايەتی پەرلەمان هەڵبژێری. ئەوە نە سەرکەوتنە و نە گۆل لە يەکێتی کردن، بەلکو سەرکەوتن ئەوە بوو، لە جياتی پەنجا و دوو، سەد پەرلەمانتار ئامادە بان، بەڵام بەم شێوەيە بارودۆخەکە پتر شیوا و تروسکايی هيوای چارەسەری بنەڕەتی، مخابن کز تر کرا.
ئەوانەی پێيان وايە بە چوونی چەند پەرلەمانتارێکی لايەنە سياسيەکان جگە لە پاتي و هاوپەيمانەکانی بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان گول لە هاوپەيمانی يەکێتی و نەوەی نوێ کراوە بە هەڵەدا چوونە، چونکە هەنگاوەکە لەبەرژەوەنديی گشتی نەبوو، ئەمە لە لايەك، لە لايەکی ديکەش  پێدەچێ لە بيريان چوو بێ، کە ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی يەکێتيە و ئەگەر بيەوێ تەقلە بە فيل لێدەدات.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی