گای فۆکس کێیە کە بافل تاڵەبانی لە میانەی قسەی لە سەر قەیرانی پەرلەمان ناوی هێنا؟
هەموو ساڵێک لە بەریتانیا لە ئێواری ڕۆژی پێنجی یانزە، ئاگری گەورە دەکرێتەوە لە گوند و شارۆچکەکان کە بە بۆن-فایەر ناسراوە. لە سەروی ئەم ئاگرەوە هەمیشە داهۆڵی کەسێک دادەنێن کە ڕەمزە بۆ گای فۆکس. گاوی فۆکس کێیە؟
لە ساڵی ١٦٠٥ کەسێک بە ناوی گای فۆکس، کە بە دیانەت کاتۆلیک بوو، لە گەڵ خەڵکانی تردا هەوڵیدا کە بە تۆپ هێرش بکاتە سەر پەرلەمان، هەتا مەلیک کە جەیمسی یەک بوو بیکوژێت و پادشایەکی کاتۆلیک بخاتە جێگای. ئەم روداوە هەروەها بە ڕوداوی تۆپبارانەکەش ناسراوە، گەن-پاودەر.
مۆدێلی پەرلەمانی بەریتانی کە بە وێست-مینسترە ناسروە، یەکێکە لە هەرە کۆنترین و چەسپیوترین مۆدێلی پەرلەمان لە دونیادا. لە کاتی دروستکردنیدا هەردوو بەرەکە کە لایەنی حکومەت و ئۆپۆزسیون لە خۆی دەگرێت وەها دوور بەیەک دروستکراون هەتا شمشێر ناگات بە یەکتری. بەو مانایە ناچاربن بە قسەبگرن.
کرۆکی پەرلەمان گفتوگۆ و سازش و ڕێکەوتنە.
تێگەیشتن لە مێژوی دەزگایەکی گرنگی وەک پەرلەمانی بەریتانی گرنگە بۆ تێگەیشتنی ئێمە لە پەرلەمان. هەروەها فێری ئەوەبین کە لە دەرئەنجامدا ئەوان فێربوون و بە سەر گرێ، بەناو، کوێرەکانیاندا زاڵ بوون. بەڵام سەرباری ئەوە گای فۆکس لەبیرناکەن و هەموو ساڵێک داهۆڵەکەی دەسوتێنن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی