1
من یەكێتی نیم ، لە سەر ئەم بارو دۆخەی ئەمدوایە یەك دوو
سەرنج و ڕەخنەم گرتبوو ، دۆستێك بۆی نووسیبووم پیرۆزە بوویتە بە وتە بێژی یەكێتی ،
جا ئەوە جارێكیان قوباد تاڵەبانیم بینی گلەیی ئەوەی هەبوو بە ڕاست و چەپدا ڕەخنەیان
لێدەگرم ، قوباد كوڕی مام جەلالە ، مام جەلال كاتی خۆی لە سەر سەگوەڕو لەم دوایانەش
لە سەر مولازم موحسین و شتی تریش داكۆكی كردو ڕۆژنامەی كوردستانی نوێشی كردبوە زەمینەی
ڕەخنەو بۆ ئەو مەبەستە لاپەڕەی ئازادی دانابوو ، مام جەلال هەموو لاپەڕەكانی كوردستانی
نوێی دەخوێندەوە، ئۆمەری شێخ موس پێی وتم مام ئەو نەریتەی لە نەریتی لینین دەچوو، هەر
ئەو گوتی برایم ئەحمەدیش وەسا بووە، دۆستەكە هەر ئەوەندەی گوتبوو، خەڵكێكیش قسەی بەرزو
نزم و ناهەقیان كردبوو ، من ئێستاش دەڵێم ئەوەی چواری 11 ڕویدا كارێكی ناجۆرو نا ئاوەزی
بوو ، لە بنەڕەتا ئەوە دەستپێكی كاركردن بوو
بۆ هەڵوەشانەوەی هەرێم ، من بم لە بری یەكێتی بۆ ئاشتەوای ، پێداگری لە سەر دە خاڵ
دەكەم یەكەم هەڵوەشانەوەی ئەو دانیشتنەو داوای لێبوردنی كردن ، بە تایبەت كاتێك خاتو
مونا قاوەچی دەڵێت هەر پەرلەمانتارێك دەوام نەكات غایبی دەدەین ، دووەم دەركردنی هەر
پەرلەمانتارێك كە میلەت و حزب حەسانەو متمانەی دەدەنێ و ئەو دەبێتە داشی شەترەنج .
2
بە بیانوی ئاوەكەی چەمچەماڵیشەوە قسەیەكم بۆ پافڵ تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتی هەیە ، نازانم ئەو ئاگادارە یان نا ، ئەم پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە ، چەمچەماڵە
ئەوەتەی هەیە دزی و وازی تێدا دەكرێت و كەسیش نەیتوانیوە تەواوی بكات ، ئێستا كە ماوەیەكە
كەم و زۆر ئیشی تێدا دەكرێت بڕی پارەكەی ی بۆ ی دانرابوو زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بوو
، دواتر كرایە پارەی عێراقی و سەركەوت بۆ سەرو سەت ملیار ، جا قوربان ئێستا ئەوەندەی
من بزانم گەیشتوەتە 150 ملیار زیاترو حەزیش
دەكەن بیكەنەوە بە دۆلار من نا دەزانم پارە بژمێرم نە ئابوریناس و بازرگان و بەڵێندەرم
، بەڵام سەرم لەم كارە دەرناچێت ، ئێ خۆ دیارە ئەم گەمەیە مو نا شتێكی لە گوریس قەوی
تری تێدایە ، ئەگەر دەتەوێ ئەو كارە بكرێت و ، بزانی چی دەگوزەرێت خۆ لانی كەم دەتوانی
لە گەڵ فەرمانبەران یان بەشێك لە فەرمانبەرانی ئاوی چەمچەماڵ و شۆڕش دابنیشیت و پرسیاری چیرۆكی هەزارو یەك شەوە
بكەیت .
ئاخر كە چەمچەماڵ ئەو هەموو خێرو بێرەی بۆ هەرێم هەیە ، ئەوە
بۆ لەبری خزمەت تەنها لە كاتی شەڕو ئاژاوەدا كوڕەكانی چەمچەماڵتان بیر دەكەوێتەوە و
مەیدانی شەڕی پێ ئاوەدان دەكەنەوە .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی