نێوانی یه‌كێتی و پارتی دیسان كه‌وتووه‌ته دۆخێكی ئاڵۆزه‌وه لە گرێژنە دەرچووە ، دەیەی نەوەتەکان دوای شه‌ڕێكی خوێناوی كه زیاتر له سی هه‌زار كه‌س كوژران و هه‌زاران كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون، دواتر له ١٧ی٩ی ساڵی ١٩٩٨ به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا و فه‌رەنسا ،تاڵه‌بانی و بارزانی واژۆیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی نوێی ئاشتی كرد ،ئاشتییه‌ك كه هه‌رگیز شۆڕنهبویهوه بۆ ماڵ و باره‌گاكان و شه‌ڕی ساردی ئه‌و دوو حزبه‌ی نه‌توانده‌وه ،دوای ڕێکەوتننامەی ئاستی پارتی و یەکێتی كابینه‌ی هاوبه‌ش و لیستی هاوبه‌ش و كه‌مپینی هاوبه‌شیان بۆ هه‌موو جومگه‌كانی حوكمڕانیه‌تی له هه‌رێم و به‌غدا پێكهێنا ،به‌ڵام هیچكام له كابینه‌ی هاوبه‌ش و لیستی هاوبه‌ش كه‌مپینی هاوبه‌ش نەیانتوانی متمانەو ئیرادە بۆ خەلکی کوردستان بگێڕنەوەو یاده‌وه‌رییه ناخۆشه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ له بیر كۆمه‌ڵگای كوردی ببنەوە ، هێستا پارتی و یەکێتی نهیانتوانیووە برینه‌كانی شه‌ری ناوخۆ تیمار بكه‌ن و شوێنه‌واری شه‌ڕه‌كه بسرنه‌وه ، دێگەڵە سنورێكی دهستكردو په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی حوكمڕانیه‌تی پارتی و یه‌كێتی یه و بووه‌ته هێمایەك بۆ دابەشبوونی هەرێمی كوردستان بەسەر دوو زۆنی زەردو سەوزدا .
هیچ تاکێک لە کوردستان شانازی بەم دابەشبوونەوە ناکات و هیچ كام له‌م دوو هێزەیش ناتوانن ده‌ست بۆ مهڵۆكانی یه‌كتر به‌رن لە پاڵ ئەوەی زۆری ژمارەی کورسیەکانیش هەرگیز ناتوانێ ئەو سنورە تێپەڕێنێ کە پێی دەگوترێت (دێگەڵە) ،بەڵام فه‌لسه‌فه‌ی دابەشكردنی كۆمەڵگە بەسەر ڕەش و سپی‌دا و دروشمی یان لەگەڵمیت یان دوژمنیت، و قبوڵنەكردنی ڕای بەرامبەر جیاوازییه‌كان و لۆژیكی لەگەڵم بیت نیشتمان پەروەریت و لەگەڵم نەبیت خائین و نیشتمان فرۆشیت زەقترین سیمای پارتی و یه‌كێتی یه ، ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه كۆمەڵگە دابەش دەكات و هەڵدەستێت بەهێنانی هیڵی سور بەسەر ئەو بەشەی كە لەگەڵ بۆچوون و تێزەكانی ئەودا نایەتەوە و بەجۆرێكی دیكە بیردەكاتەوە، لە هەر كوێ بێت و لەهەر لایەنێكەوە بێت كارێكی نا ئەخلاقی و نا عەقڵانی و نا مەنتقیە ونه‌بوونی شەرم و ئەخلاق و به‌رپرسیاره‌تیی و دژی دیموكراسیەت و سوكایه‌تییه به كۆمه‌ڵگای كوردی .
كوردایه‌تی ڕه‌گه‌زو پێكهاته‌یه‌كی مێژووی كلتوری فهرههنگییە كه ڕه‌گه‌كانی شۆربووەتەوه بۆ ناو ڕۆح و ئاوێته‌ی ده‌رون و ناخمان بووە ،کوردایەتی هەست و سۆز‌و بیر‌و باوەڕە ،خەباتی کوردایەتیش دەبێ لە پێناو بەرگریکردن و پاراستنی ناسنامە و شوناسی کوردایەتیدا بێت ، دەبێ ڕەنگدانەوەی ئەو خەباتە لە پێناو چەسپاندنی یاسا و دابینکردنی ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و هەل و دەرفەتی لەبار بڕەخسێنێت بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا کە مومارەسەی ژیان و ئازادی و کاری خۆیان بکەن، بەڵام هەرگیز کوردایەتی لە ژێر سیبەری پارتی و یەکیتی دا خوانێك نەبووە بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موومان ، ئەزموونی زیاتر لە سێ دەیەی پارتی و یەکێتی به نه‌وت فرۆشتن و گهلفرۆشتن و خاكفرۆشتن وبێڕێزی به ئاڵا‌و داخستنی په‌رله‌مانه‌وه نه‌وه‌ستاو كلتور‌و كه‌له‌پوری كورداواریشیان كرده گاڵته‌جارو سینه‌ما بۆ عه‌مامه‌و قاتی بۆكس و سمۆكن و بۆینباخ ! شوناسی سیاسی مێژووی كورد به درێژایی مێژوو دژ به یه‌ك بوون‌و له به‌رامبه‌ر یه‌ك وهستانو خیانه‌ت له یه‌ك كردن به‌شێكی تری مێژووی كورد بووه.و ئه‌م ناكۆكی‌و خیانه‌ته‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه كه كورد نه‌توانێت بگاته ئامانجی خۆی‌و سوود له ململانێی زلهێزه‌كان وه‌ربگرێت
ئه‌حمه‌د پاشا دواهه‌مین میرنشینی بابان به "كڵۆدیس جێمس ریچ" ده‌ڵێت:" تیاچوونی ئێمه هه‌میشه له ئه‌نجامی دووبهرهكییهكانی خۆمان بووه، ئه‌گه‌ر عوسمانی‌و ئێرانیه‌كان ئه‌م دووبهرهكیانهیان نه‌كردایه‌ته ههلو دارده‌ست به ده‌ست خۆیانه‌وه، هه‌رگیز ده‌ره‌قه‌تمان نه‌ده‌هاتن".
ئاشکرایە ساڵانێکە سەرۆک و سەرکردەکانی کورد هەموو شتێکیان بەناوی سیاسەت و کوردایەتی و یەکڕیزی و مەترسی لە سەر کورد‌و قەوارەکە وێران کردووە ، سیاسەت لای پارتی و یەکیتی و موعارەزەیش بووەتە ڕق و عوقدەو موزایەدەو بزنس و خۆدەوڵەمەندکردن ،نەک ئامانجێکی باڵا و بۆ خزمەتی هەمووان و لەپێناو چاکەی گشتی دا، ئەوەش ئاشکرایە پارتی و یەکێتی گەندەڵ و ستەمکارن و نوقتە. بەڵام کاتێک ئەمانەوێت سنورێک بۆ پارتی و یەکێتی و حکومەتەکەشیان دابنێین نابێ خۆمان بێ سنور بین و ناشبێ دۆخەکە خراپتر بکەین ،کاتێک ئەمانەوێ پارتی و یەکیتی و حکومەت بخەینەوە سەر ڕێڕەوی خۆی دەبێ خۆمان لە ڕێڕەوەکەدا بین نەک دەرچوبێتین لە ڕێڕەوەکە ، دروستکردنی کەمپین دژ بە ئیرادەی خەڵکی سلێمانی گەرمکردنی بازاڕی شێواوە دەرچوونە لە سنوری چاکەی گشتی کە بە پلەی یەکەم پارتی بازی داوە بەسەر ئەخلاقی سیاسی دا چووەتە ئەودیوی سنورەکانی چاکەی گشتی ، لەودیوی سنورەکان پارتی قوڕێکی خەستی شێلاوە بۆ ئەوەی قاچی نوسەران و ڕۆژنامەنوسان و کەسانی ڕۆشنبیرو بەئاگای تیبکەوێت ، هەموو ئەوانەی بەشداری کەمپینەکە بوو نەیانتوانیوە یانیش بویری ئەوەیان نەبووە بە چاوی ویژدانەوە دەست بخەنە سەر برینەکان و بە پارتی بڵێن ؛ کاراکردنەوەی پەرلەمان لە ٤ـی نۆڤەمبەر ٢٠٢٦ بەم فۆڕمە و بەم میکانیزە کە ئیرادەی پەرلەمانتاران بکڕدرێت و مامەڵەی پێوە بکرێت هیچ ئینجازو دەستکەوتێکی بۆ خەڵکی کوردستان تێدا نیە و هیچ وڵاتێکیش ئامادە نیە شەرعییەت بەو پەرلەمانە بدات کە دژ بە سازان و تەفاهوم و تێگەیشتنی سیاسیە و یەکڕیزی نێوان یەکێتی و پارتی و پاشان پارتی و لایەنەکانی تر لە بار دەبات.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی