عەرەب ووتەنی ( کلمة حق ، یراد بها باطل)

2 کاتژمێر پێش ئێستا

عارف روشدی

ئەم گوتەیە ،  پڕ بەپێستی بڕیاڕەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراق علی زەیدییە، پێموانییە ناوبراو ئاگاداری بەندەکانی دەستور نەبێت و ، نەزانێت سیستمی سیاسی ، سیستمێکی فیدڕالییە ، بەڵکو ڕاستییەکەی لە ( باوەرنەبونیاندایە  بەدەستورو  سیستمی سیاسی وڵات)  ، ئەگەر دیدى سەرۆک وەزیرانى ئێستاى عیراق بە وردى شیبکەینەوە ، دەگەینە ئەنجامێک ناوبراو  سەرەڕاى سەر بە تائیفەى شیعەیە هەڵگرى هزرى نەتەوەیی عروبی توندڕەوە ، لەهەوڵدایە بە گوتاری نەتەوەییانە ڕاى گشتى عەرەبی عیراقى بەخوى ئاشنابکات ، دوریش نییە ئاموژگارى کرابێت لە لایەن هەندێ وڵاتەوە لەو ئاڕاستەیەدا کاربکات  لە ئەنجامى شکستهێنانى گوتارى ڕووتى شیعەگەرایی و وەکو فریادڕەسێک خوى بنوێنیت، بۆ ئەومەبەستەش  دەزگاى دادپەروەرى هاوکارە و رێنوینى دەکات ، تاڕادەیەکیش هێزە شیعییەکان هاوران  چونکە واپێدەچێت دڵنیانیان پێدرابێت  لە کوتاییدا بالادەستییان پارێزراودەبێت .
هەرێمی کوردستان داینەموى سەرپێخستنى حکومەتى عیراقی دواى ڕوخانى ڕژێمى پێشوو بوو ، بەڵام هێزە سیاسییەکانى تادوێنێ مییوانمان بوون ، ڕێزیان نییە بۆ ئەو هەڵوێستە و جوامێرییە ، کورد خوازیارە ، حکومڕانانی بەغدا لەو بیرتەسکییە ڕزگاریان بێت و دەستور بکرێتە بڕیادەر، بە پێچەوانەوە هەر سەرەڕوییەکیش دەرەنجامەکەی باش نابێت بۆ هەمو لایەک.
ئەوەی  گرنگە لەم سەرو بەندەدا بؤ هێزەسیاسییەکانى کوردستان  هاوکێشەکان بەوریاییەوە لێکدانەوەیان بو بکرێت ، لەوپێناوەشدا وەک ئەرکێکێ نیشتیمانی و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان و مەینەتییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی مافەڕەواکانی هەرێمی کوردستان  ، ناکوکییەکان وەلابنێن ، هەر وەک لە پەیامەکانیاندا ڕاگەێنراوە بەردەوامى بدرێت  بە هاودەنگى و یەکهەڵوێستی، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمان کوردستان .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی