شارپرێس:
پرسی مافی ئافره‌ت‌و پاراستنی ژیانی، یه‌كێكه له‌پرسه گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆی وڵاتان‌و ڕێكخراوه جیهانییه‌كان، ڕاپۆرتێكیش ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاشكراكردووه، كه باشترین‌و خراپترین جۆرن بۆ مافی ئافره‌ت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی له‌پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌دان، كه بۆ مافی ئافره‌ت‌و پاراستنیان له‌باشترین وڵاته‌كانن، لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌مشێوه‌یه‌یه:
ئایسله‌ندا، نه‌رویج، سویسرا، سلۆڤینیا و ئیسپانیا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه له‌باره‌ی خراپترین وڵاتان بۆ ئافره‌تان‌و مافه‌كانیان ئاماده‌كراوه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لیستی وڵاته دواكه‌وتوو هه‌روه‌ها پڕكێشه‌كاندان بۆ ئافره‌تان، لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌مشێوه‌یه‌یه:
سوریا، ئه‌فغانستان، یه‌مه‌ن، پاكستان‌و ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست.
ڕ . ج