شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك ڕه‌ش پێستى ئه‌فریقى ده‌ستبه‌سه‌ر چوپێكى كۆچبه‌راندا دهگرنو به‌هۆیه‌وه شه‌ڕو ئاژاوه ڕوو دهداتو به‌هۆى ئه‌و ئاژاوه‌یه‌وه نزیكه‌ى پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێك له‌وانه‌ش كچێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌و خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێیه.
ڕەنج پشدەری چالاکوانى پرسى كۆچبه‌ران ئاشكرایكرد، "دوێنێ سێشەممە چوپێکی کۆچبەران کەزیاتر لە 100 کەسی تێدابوه دواى مانه‌وه‌یان له‌كاتژمێرێك له‌ئاوى فه‌ره‌نسا به‌ئامانجى گه‌یشتنیان به به‌ریتانیا، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى به‌ره‌و به‌ریتانیا بكهنهڕێ، ژماره‌یه‌كى زۆر كۆچبه‌رى ڕه‌ش پێستى ئه‌فریقى ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر چوپهكهداو به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕو ئاژاوه له‌نێوان كۆچبه‌راندا ڕوویداوه.
به‌وته‌ى پشده‌رى، "دوای مانەوەی نیو کاتژمێر لەئاودا چەند کەسێکی سه‌ر چوپه‌كه خنكاونو به‌گوێره‌ى وتەی شایەتحاڵەکانیش، چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كه‌وتونه‌ته ناو ئاوه‌كه‌وه‌و خنكاونو چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌شیان به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆو شه‌ڕو پێكدادانى سه‌ر چوپه‌كه له‌لایه‌ن كۆچبه‌ره‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕه‌نج پشده‌رى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، یەکێک لەقوربانیەکانی سه‌ر چوپەکەی دوێنێ کە لەئاوی فەرەنسا گیانی لەدەستدا ناوى (ژیلان محه‌مه‌د حەمەئەمین)هو تەمەنی 24 ساڵەو خەڵکی شارۆچكه‌ى قەڵادزێیە.
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ى پێكراوه، سەرەتاى ڕوداوه‌كه، كۆچبه‌ران زۆر داوای یارمەتیان کردوە، بەڵام کەس نەچوە بەدەمیانەوە ئەوەش لەکاتێکدا کە پۆلیس زۆر هەوڵیداوە سه‌ره‌تا ڕێگریی له‌و گه‌شته بکات، بەڵام ئەوان هەر سوربونه لەگەشتەکەیان تا ئەوکاتەی ڕەش پێستەکان بەزۆر ویستویانە سەرکەونو دواجاریش ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر چوپهكهدا.