شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر هه‌مومان بڕیارمان نه‌دابێت كۆتایی به‌ناكۆكییه كه‌سیی‌و حیزبیی‌و پاوانخوازیی‌و په‌رێزپه‌رستییه‌كانمان بێنین، ئه‌وا سه‌ره‌تای ساڵی نوێ سه‌خترین ڕۆژه‌كان ده‌بێت".
له‌وتارێكدا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمه‌وه ئاشكراكردووه‌و ڕایگه‌یاندووه، "ئه‌گه‌ر هه‌مومان بڕیارمان نه‌دابێت كۆتایی به‌ناكۆكییه كه‌سیی‌و حیزبیی‌و پاوانخوازیی‌و په‌رێزپه‌رستییه‌كانمان بێنین، ئه‌وا سه‌ره‌تای ساڵی نوێ، سه‌خترین ڕۆژگاره‌كانی كوردستان ده‌بێت، سه‌ره‌تایه‌ك كه كۆتایی به‌زۆرشتی تر ده‌هێنێت كه ئێستا هه‌مانن، وه‌ك چۆن 25ئه‌یلول زۆرشتی لێسه‌ندینه‌وه، وه‌ك چۆن 16ی تشرین 51%ی خاكی لێوه‌رگرتینه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌ڕوداوه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ڕایگه‌یاند، "ئه‌مجاره ئه‌وه‌ی ماویشه ده‌ڕوات، كوردستان بۆ سوریایه‌كی نوێ ده‌گۆڕێت‌و له‌بری به‌رگریی له‌نیشتمان، هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك به‌رگریی له‌كه‌سێك له‌سوچێك له‌گۆشه‌یه‌كی تاریك ده‌كات، ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ده‌بێت نه‌هێڵین تاریكیی باڵ به‌سه‌ر نیشتماندا بكێشێت، ساتی به‌خۆداچونه‌وه‌و ئه‌زمونكردنی شكسته له‌پێناوی مانه‌وه‌دا، نه‌ك له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وتن بگۆڕین بۆ سه‌ركه‌وتن".
هه‌ر له‌و وتاره‌یدا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "پێویستمان به‌كارنامه‌یه‌كی نیشتمانیی‌و چێوه‌و ستراتیژێكی نیشتمانی گه‌وره‌تر له‌هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك هه‌یه، كه بتوانێت وه‌ك شۆڕشی نوێ، به‌ڵام به‌میكانیزم‌و مۆدێلێكی ده‌ستوریانه‌ی مه‌ده‌نیانه، گیان به‌به‌ری دۆخه‌كه‌دا بكاته‌وه".
ڕ . ج