شارپرێس:
نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق هه‌ڵوێستی عه‌لی سیستانی له‌باره‌ی جوڵاندنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی، له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ئاشكراكردووه.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌ره‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌وتاری هه‌فتانه‌دا ڕایگه‌یاند، "پێویسته جوڵاندنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌عێراق چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی پێبدرێت، نه‌ك ببێته بابه‌تێك بۆ بانگه‌شه‌و لێدوانی ڕاگه‌یاندنه‌كان" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان.
ئه‌و قسانه‌ی كه‌ربه‌لایی كه نوێنه‌ری سیستانییه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچونی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقه، كه داوایكردووه ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌بێته بابه‌تێكی كڵێشه‌یی، به‌ڵكو بكرێته كردار و گه‌نده‌ڵكاران سزابدرێن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌دۆسیه‌كانه‌وه تێوه‌گلاون، له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه ئاشكراده‌كرێن.
ڕ . ج