بایدەمیر: ئەگەر لە سێدارەشم بدەن کوردستان هەر کوردستانە و لە دڵمدایە

کوردستان

15/12/2017‌ 1372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عوسمان بایدەمیر ڕایدەگەێنێت " ئەگەر وەک شێخ سەعید لە سێدارەشم بدەن، من دیسانەوە کوردسسان ئاوەتا لێرەدایە، لە دڵمدا".


ئەمڕۆ هەینی ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە بە ئاژانسی هەواڵی مەزۆپوتامیای ڕایگەیاندوە " ئەوەی بە کوردستان بڵێی کوردستان، کارێکی گەورە نییە، بەڵکو تەنیا وتنی ڕاستییەکە، پێویستە دژی ئەو عەقڵییەتە نەژادپەرستانەیەی دژی کورد بوەستینەوە، هەموو ژیانی سیاسیم لەناو کوردستاندا بووە، من کوردستانیم و ڕۆڵەیەکی کوردانم، پەرلەمان دەبێت کوردستانیش بگرێتەوە، تا کاتێک سیاسەتی نکوڵی و ڕەتکردنەوە لە ئارادا بێت هیچ لە پەرلەمانی تورکیا ناگۆڕێت، پێویستە یەکسانی و هاودەنگی پێکهاتەکانی تورکیا پێش بخەین، تا کاتێک کە پەرلەمان شوناسی کوردبوونم ڕەت بکاتەوە، من هیچ کارێکم لەو پەرلەمانەدا نییە".

 بەهۆی ئەوەی لە پەرلەمانی تورکیا ناوی کوردستانی هێنا بە شێوەیەکی کاتی لە کارەکانی لە پەرلەمان دوورخرایەوە، بایدەمیر لەو بارەوەیە دەڵێت،

عوسمان بایدەمیر ئاماژەی بەوەشداوە "کەمال ئەتاتورک خۆی ١٩ جار ناوی کوردستانی هێناوە، دوایین جار لە ساڵکی ١٩٣٦دا وشەی کوردستانی وتووە، بەڵام لە پاش ساڵی ١٩٢٤-ەوە وشەی کوردستان وەک وشەیەکی قەدەغە ناسێندرابوو و لە کوردستان کۆمەڵکوژی پێکهێنرا، لەو ساڵانەوە تا ئێستا چ ڕوویدا؟ ئایا پرسی کورد چارەسەر بووە کە کورد دەستبەرداری تێکۆشان بێت، نا چارەسەر نەبووە".

بایدەمیر ئەوەشی وتووە "لە کار دوورخستنەوەم لە پەرلەمان شەرەفێکە بۆم، تەنانەت ئەگەر وەک شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە سێدارەشم بدەن دیسانەوە کوردستان کوردستانە هەر کوردستانە و لێرەدایە، لە دڵمدا".

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە کە هەڵوێستەکەی بەرامبەر پەرلەمانتارە ڕەگەزپەرستەکانی تورکیا لەناو پەرلەمانی وڵاتەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و لە کۆتایی وتەکانیدا بانگەوازی ئەو کوردانەی کرد کە لەناو ئاکەپەدان و وتیویەتی "ئەگەر تۆزێک نرخ لە خۆیاندا شک ببەن، تێدەگەن کە جێگایان لە ناو ئەو حزبەدا نییە، هەڵسوکەوتی ئەردۆغان و پەرلەمان دەیسەلمێنێت، کە تا چ ڕادەیەک نەژادپەرستن".

هـ ـ ر