شارپرێس:
خۆرخێ مێسی باوکو ڕاوێژکارو بەڕێوەبەری کارەکانی لیۆنێل مێسی بەیاننامەیەکی دەربارەی دەربارەی دەنگۆکانی گرێبەستکردنی کوڕەکەی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودیایی بڵاوکردەوە.
باوکی مێسی دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک هیچ ڕێککەوتنێکمان نەکردوە لەگەڵ هیچ یانەیەک بۆ وەرزی داهاتوو ، بەڵکو ئەو بابەتێکە کە لەکۆتایی وەرزدا بڕیاری لەسەر دەدەین.
وتیشی، پێش کۆتایهاتنی ئەو وەرزە لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان هیچ بڕیارێک نادەین .
ئهوهشى ڕونكردهوه، بەبەردەوامی ناوی مێسی دەهێنرێتو داهاتوی بەچەند یانەیەک دەبەسترێتەوە، بەڵام من گرێنتیتان دەدەمێ کە تائێستا هیچ جۆرە گرێبەستو مامەڵەیەکی فەرمیو تەنانەت زارەکیش لەگەڵ هیچ یانەیەکدا لەئارادانییەو ئەو جۆرە هەواڵانە دورن لەڕاستییەوە بەوپێیەی هیچ بەڵگەیەک بۆ هەواڵەکانیان نەخستۆتەڕوو .
و: ئاکۆ ئاڵی