لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا

مەلەفی تایبەت

07/04/2024‌ 350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئارام هەڵەدنی
گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو لە ژێر چەپۆکی داگیرکەرانی کوردستاندا دەچەوسێنرێتەوە و کۆمەڵەکوژ دەکرێت تەنها لە بەر کورد بوون ،
کوردان فەیلی بەشێکن لەنەتەوەی کورد شوێنی نیشتەجێ بونیان دەکەوێتە نیوان سنوری دەستکردی هەر دوو وڵاتی عراق و ئێران ، سنوری فەیلیەکان لەعێراقدا لە باکورەوە دەست پێدەکات شارەکانی ( جەلەولا وقزرابات وشارەبان وخانەقی و مەندەلی ) و دەڕوات بەرەو باشور تا کو شارەکانی (عەلی غەربی و بەدرە و جەسان و کوت نوعمانیە و عەزیزیە) ، زۆربەی  شارو گوندە فەیلی نشینەکان دەکەونە پارێزگای واسط (کوت) هەندێکیان لە پارێزگای میسان(عەممارە) و هەروەها ڕۆژهەلاتی پارێزگای دیالە.
 ژمارەیەکی زۆریش لە شاری بەغداد نیشتەجێن،لەگەرەکەکان ( حی ئەکراد،کفاح و شێخ) کوردانی فەیلی زیاتر بەکاری بازرگانیەوە سەرقاڵن ، خۆیان بە خاوەنی بەغدای پایتەخت دەزانن و بە بڕوای ئەوان لەسەردەستی  فەیلەیەکان بەغدا دروست کراوە و شارێکی کوردیە.
 سنوری نێشتەجێ بونی فەیلەیەکان وڵاتی ئێران لە پارێزگاکانی ( لوڕستان .کرماشان.ئیلام .خوزستان) و شارەکانی (خوسرەوی قەسرشیرین،کرماشان،ئیسلام ئابادی غەرب،عیلام.مهران و ئەندمیشک) ، لەئیران بەفەیلیەکان دەڵێن لوڕ و پارێزگایەک هەیە بەناوی ئوستانی لوڕستان ،
فەیلی بەوە کۆمەڵە هۆزانە وتراوە کە لە زنجیرە جیای زاگرۆس (پشتکۆ و پێشکۆ)دا نیشتەجێ بوون.

فەیلیەکان لەسەر دینی ئیسلام و مەزهەبی شیعە/ جعفری اثنی عشری
کوردانی فەیلی   لەبەر ئەوەی کوردن و سەر بەمەزهەبی شیعەن بەدرێژایی مێژوو لە ژێر هەڕەشەی جینۆساید کردندان لە لایەن دەوڵەتانی سونە مەزهەب لە قۆناغی دەسەڵاتی عوسمانیەکان فەیلیەکان ڕووبەڕووی ڕاوەدونان و کۆمەڵکوژی بوونەتەوە.
لە دوای دروست بوونی دەوڵەتی عێراقەوە جارێکیتر ئایندەیان کەوتە مەترسیەوە و گرتن و ڕاوەدونان و کۆمەڵکوژی ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

بە تایبەت لە قۆناغی دەسەڵاتی بەعسیەکان کاتێک ئەحمەد حەسەن بەکر سەرۆک کۆمار بوو  لەسالی ١٩٧٠ وە کۆچی زۆرەملی کوردە فەیلیەکان دەستی پێ کردوە ،لەوکاتەدا چوار هەزار کوردی فەیلی بەزۆرەملی ڕەوانەی ئێران کران ، چارەنوسی فەیلیەکان لە دوای بەکر بەرەو خراپتر دەچوو لەدوای گرتنەدەستی دەسەلات لەلایەن سەدام حوسەینی دیکتاتۆر، پیلانەکانی لەناوبردن و پاکتاوی ڕەگەزی کوردە فەیلەیەکان گەیشتە لوتکە، لەسەرەتای مانگی ٤ /١٩٨٠ (لە ماوەی ٢ ی نیسان تا ١٠ ی نیسان )، دا بڕیاری ژمارە (٦٦٦ ) دەرچوو لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەووە ئەم بڕیارە باس لەو کەسانە دەکات کە رەگەزنامەی عێراقیان نیە ،یان مامەڵەیان کردوە تا بەدەستی بهێنن، پێوستە بەزۆر بنێردرێنەوە بۆ ئێران بۆیە کۆچی زۆرەملێی فەیلەکان بۆ ئێران ،وە شاڵاوی گرتن و زیندانی کردن و بێ سەروشوێن کردنی گەنجانی کوردی فەیلی پەرەی سەند ، بەبیانوی ئەوەی کە ئەوان هاوڵاتی عێراق نین و ئێرانین بۆیە دەبێت بچنەوە وڵاتی خۆیان تا نەبنە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی عێراق ، ڕۆژی ٤ی نیسانی هەمووساڵێک بە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی دیاری کراوە.



جەنگی عێراق - ئێران نەهامەتیەکیتر بوو بۆ ئەوان  تاوانی کۆمەڵکوژی و ڕاوەدونانی فەیلیەکان زیاەر پەرەی سەند ، فەیلیەکان بوونە سوتەمەنی ئەو جەنگە بێزراوەی کە خودی سەدام هەڵگیرسێنەری بوو جارێکیتر فەیلیەکان بوونە قوربانی ئەو جەنگە ڕەوانەی ئێران کران گوایە ئەوان شیعەی ئێرانین بەزۆر بەناو کێڵگەی مینڕێژکراودا ڕەوانیان دەکردن ئەوەی نەڕۆیشتایە لەدواوە دەستڕێژی گولەیاۆ لێدەکردن و دەیان کوشتنئەوەش بووە هۆی کوژران وبرینداربوونی سەدان هاوڵاتی بێ تاوان.

لەم تاوانە دژە مرۆڤانەیەدا (٦٠٠-٧٥٠ ) هەزار کوردی فەیلی بەزۆر کۆچیان پێ کرا بۆ ئێران بەشێوەیەک تەنیا بەسەڵتی سواری ئۆتۆمۆبێلیان دەکردن و ئاودیوی ئێرانیان دەکردن و دەستیان دەگرت بەسەر مڵک و ماڵیان ، هەروەها زیاتر لە ٢٠٠٠٠ بیست هەزار  گەنجی فەیلی بێسەروشوێن کران و تائیستاش چارەنوسیان نادیارە و نازانرێ چۆن لەناوبراون. تەنانەت باس لەوە دەکرا کە لە تاقیگەی  دروست کردنی چەکی کیمیایی و چەکی بایۆلۆجیدا تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەنجام دراوە و کوژراون، دواتر لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا کروان بەژێر خاکەوە ، لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا دەرکەوت کە کوردی فەیلیش هەبون لەناویاندا.

ڕژێمی بەعس بەوە نەوەستا بەڵکو ڕەگەزنامەو ناسنامەی عراقی لە کوردانی فەیلی وەرگرتەوە و بێبەری کران زێدی باب و باپیریان



لەسەروبەندی شەڕی عراق-ئێراندا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار لەخەڵکی عراق ئاوارەی ئێران بون کە %٦٥ یان کوردی فەیلی بون ..
.

ئەم تاوانانەی کە دەرهەق بە کوردی فەیلی کراون بەپێی پیوەرە یاسایی و نیودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ دەچنە خانەی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و دواتر تاوانی جینۆساید چونکە نیەتی لەناوبردنی فەیلیەکان بە بەرنامەو بوە .گرتن و کوشتن و شوێن بزرکردن و کۆچی زۆرەملی و دەس بەسەراگرتنی ماڵو موڵكی خەڵکانێک کە نەژاد یان ئاینی جیاوازیان هەبێ.خۆی دەچێتە چوارچێوەی جینۆسایدەوە
دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و گەرانەوەی زۆربەی کوردە فەیلیەکان بۆ زێدی خۆیان دواتر لەلایەن داداگای باڵای تاوانەکانە وە لەڕۆژی٢٩/١١/٢٠١١ بریاری لەسەردرا  بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی بەرامبەریان کراوە لە (کۆچی زۆرەملێ ،گرتن وکوشتن،سەرنوگم کردن، زەوتکردنی ماڵ مولک)
دۆسیەی تاوانی جینۆسایدی فەیلیەکان لە ٢٦/١/٢٠٠٩ دەستی پێ کردوە و لە ٢٩/١١/٢٠١١ کۆتایی پێ هاتوە ، چلو چوار دانیشتنی دادگایی و ئامادە بونی سەد سکاڵاکارو شاهید کۆتایی پێ هات، بە جینۆساید ناسینرا لەدادگای باڵای تاوانەکان لەبەغدا.
لەم بڕیارەدا باس لە گەراندنەوەی هەمو مافە زەوت کراوەکانی هاوڵاتیانی کوردی فەیلی دەکات. 
 ئەم تاوانبارانەی خوارە  لە دۆسیەی جینۆسایدی فەیلیەکان لەدادگای باڵایی تاوانەکانی عیرقدا بە تاوانبار دیاری کران سزای خۆیان وەرگرت:
١-  تارق عەزیز عیسا
٢-  فاضل صلفیح محیمید
٣-مزبان خضر هادی
٤- ئەحمەد حسین خضیر
٥- عزیز ساڵح حسن
٦-سەعدون شاکر مەحمود
٧- سەبعاوی ئیبراهیم الحسن
٨- وەطبان ئیبراهیم الحسن
٩- ایاد طە شهاب
١٠- محمد خضیر صباح
١١- فاضل عباس ابراهیم
١٢- صابر عبدالعزیز حسین

ئەوەی جێگای تێڕامانە دوای بەجینۆسایدناساندنی کەیسی فەیلیەکان لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە هەرچەندە دەسەڵاتی حکومڕانی عێراق بەدەست شیعەکانەوەیە بەڵام تا ئێستا قەرەبو نەکراونەتەوە و ئایندەیان لە مەترسیدایە.