ئیسرائیل لەقووڵایی ئێران دەدات

جیهان

14/04/2024‌ 2690 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە حکومەتی جەنگی ئیسرائیل بەزۆرینەی دەنگ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران پەسەندکردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆیتەرز پلانی هێرشی دژی ئێران لە کاردانەوەی هێرشەکەی ئێران پەسەندکراوە، بەڵام لەبارەی کات و شێوازو قەبارەی هێرشەکە ڕێککەوتن نەکراوە.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بۆ کەناڵی عەرەبییە گوتی چاوەڕێدەکرێت ئیسرائیل لە قووڵایی ئێراندا گورز بوەشێنێت.

حکومەتی ئیسرائیل داوای لە سوپا کردووە پلانی خۆیان بۆ لێدانی ئێران پێشکەش بکەن بەرەچاوکردنی ئەوەی تا چەند کاریگەری لەسەر شەڕی غەززە دەبێت.

باس لەوەش دەکرێت بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی سەر ڕەفەحی دواخستووە.

لەلایەکی دیکەوە کەمێک پێش ئێستا سیستمی بەرگری ئیسرائیل لە شاری ئیلاتی باشووری وڵاتەکە ڕووبەڕووی درۆنێک بووەوە کە لە یەمەنەوە حوسییەکان ئاڕاستەیان کردبوو.