​ مانگی شەش یەکێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە

جیهان

14/04/2024‌ 864 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە لێدوانێکدا لەسەر داواکارییەکەی ڤلادیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پەیوەستبوونی کیێڤ بە یەکێتیی ئەورووپا کۆتایی بە یەکێتییەکە دەهێنێت بۆ هەمیشەیی.

زاخارۆڤا لە لێدوانێکدا لەسەر داواکارییەکەی زێلێنسکی بۆ وەرگرتنی ئۆکرانیا بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، دەڵێت، یەکێتی ئەوروپا لە کۆمادایە، بەڵام دواجار دەبێت شتێک کۆتایی پێبهێنێت، هەروەها نابێت ڕژێمی کیێڤ بەشاراوەی نەمێنێت، وەک ئەوەی بڕیاریان داوە بۆ ئەوەی لە نێوان خۆیاندا یەکبگرن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا ئەم مانگە (حوزەیران)، کتێبی 'پرسە بۆ ئەوروپا'ی کارین کنیسل دەردەچێت، ئایا ئەمە بەڕێکەوتە؟ پێموانییە وابێت".