شارپرێس:
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا ئاشكرایدهكات، حوسیهكانى یهمهن لەهێرشەکەی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بهشدارییان كردوه، دهشڵێت:"توانیومانه ڕوبەڕوی زیاتر لە 80 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانو شەش موشەکی بالیستی حوسییەکان بینهوه".
لهڕاگهیهنراوێكدا، سێنتکۆم بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشكرایكردوه، "هێزەکانی فەرماندەیی سەرکەوتوبون، لەهێرشی 13ی نیسانو بەرەبەیانی 14ی نیسان، بەپشتیوانی فڕۆکە تێکدەرەکانی فەرماندەیی ئەمریکیو هاوپەیمانان، لەڕێگریکردنو لەناوبردنی زیاتر لە 80 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانو لەگەڵ شەش موشەکی بالیستی، کە ئاراستەکرابون بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل لەیەمەنەوە".
ئهوهشى باسكردوه، "ئەو موشەکانه پێش هەڵدانیان لەسەر زەوی لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانی سەر بەئێران لەیەمەن لەناوچونو تێکشکێنراون".
ههر لهو ڕاگهیهنراوهدا نوسیویهتى، "ئەم هەڵسوکەوتەی ئێران سەقامگیری ناوچەکەو سەلامەتی ئەمریکاو هێزەکانی هاوپەیمانان دەخاتە مەترسییەوە، هێزەکانی ئەمریکاش لەپێگەیەکدا دەمێنێتەوە کە پشتگیرییو بەرگریی لهئیسرائیل دەکات، دژ بەمکارە مەترسیدارانە کە لەلایەن ئێرانەوە دەکرێن".
دوای دوو هەفتە لەهێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆسەر کونسوڵخانەی ئێران لەدیمەشقو کوژرانی حەوت گەورە ڕاوێژکاری ئەمنی سوپای پاسداران کە یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودس بوو لەسوریا، لوبنانو فەڵەستین، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەکانی وەک تۆڵەکردنەوە کرد، بەڵام تائێستا ئێران هیچ ئامارێکی لەسەر ژمارەی ئەو موشەکە بالیستییو درۆنانە بڵاونەکردوەتەوە کە ئاراستەی ئیسرائیلی کردون لەگەڵ ئەو شوێنانەی ئامانجی هێرشەکانی بون.