شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم زانیاریى له باره‌ى ناردنى لیستى موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ به‌غدا ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لیست ئامادەکراوە و هەر لەم هەفتەیەدا لیستەكە ره‌وانه‌ى بەغدا ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم به‌شارپرێسى وت:"ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه و له‌هه‌رێمى كوردستانیش لیستى موچه‌ى مانگى چوار ئاماده‌كراوه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ لیسته‌كه كه‌ى ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت، سه‌رچاوه باڵاكه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشكرایكرد، "له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستى موچه‌ى مانگى چوار ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به‌دابه‌شكردنى موچه له‌به‌غدا، پاره‌ى موچه‌ش ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت".
به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌شى وت:"لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران له تەواوی وەزارەتەکان تەواونەکراوە تاوه‌کو ڕه‌وانه‌ى بەغدا بكرێت، بۆیه به ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه له‌گه‌ڵ لیستى موچه‌ى چواریش، پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه ناكرێت".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، "به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕانكاریى له موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و پله بهرزكردنهوهش ده‌ستپێده‌كات، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم گۆڕان لە پلە بەرزکردنەوە و زیادکردنی مووچە دەکرێت".
له باره‌ى واده‌ى ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداوه سه‌رچاوه باڵاكه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی پێیوابوو، به‌گوێره‌ى هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، بڕیاره به‌غدا تاوه‌كو 22ی ئه‌م مانگه موچەی مانگی چواری سەرجەم موچەخۆرانی هه‌رێم ڕه‌وانه بكات.