سەرۆك کۆماری عێراق گەیشتە ئوردن

عیراق

15/04/2024‌ 588 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 
سەرۆك کۆماری عێراق د.لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ دووشەممە 15-4-2024 بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە ئوردن.

سەرۆك کۆمار، وەفدێکی حکومی یاوەری دەکات، کە د.خالد بەتال وەزیری پیشەسازی و کانزاکان و تاڵیب خەلیل راهی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە لێپرسراوان و راوێژکاران لەخۆدەگرێت.

‏سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ گەیشتنی  بەعەمان لەگەڵ شاعەبدوڵای پاشای ئوردن کۆبووەوە.