لەجەژندا 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە

کوردستان

15/04/2024‌ 147 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

سیروان تۆفیق بەڕێوەبەری بەبازاڕكردنی گەشتوگوزار بۆ ڕۆژنامەی سەباح دەڵێت:”پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی جەژندا پێشوازییان لە نزیكەی 200 هەزار گەشتیار كردووە، كە زۆرینەیان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتبوون”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە “هەرێمی كوردستان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا پێشوازی لە یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار گەشتیار كردووە.”

دەشڵێت، بەرنامەیان هەیە ئەمساڵ رێژەی هاتنی گەشتیار بگەیەننە هەشت ملیۆن و تا ساڵی 2030 بیگەیەننە 20 ملیۆن گەشتیار.