هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەکەی سودانی لە ئەمریکا شیعەکانیش لەبەغدا لەکۆبوونەوەدان

جیهان

15/04/2024‌ 938 جار خوێندراوه‌ته‌وه


چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە شاری بەغدا لە کۆبوونەوەدایە، پاڵپشتی خۆیان بۆ سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا نیشاندا.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پشتیوانیی لە سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن دەکەن، هاوکات لەگەڵ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەدان.

چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەشکردووە، عێراق جەخت لە پەیوەندییەکی ستراتیژیی نێودەوڵەتی دەکات، کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق بێت.

هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هیواخوازن سەردانەکەی سودانی ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتۆن.