سیناریۆكانی لێدانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە

جیهان

15/04/2024‌ 2785 جار خوێندراوه‌ته‌وه

كاربەدەستانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، كابینەی جەنگی پێنج كەسیی ئیسرائیل لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری لێدانی ئێرانی پەسەند كردووە.

بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل لێدانی ئێران نزیکبووەتەوە و لە سەعاتی سفردایە.

سیناریۆكانی لێدانی ئێران بریتین لە:
لەوانەیە وەڵامێكی هاوشێوەی ئێران جێبەجێ بكرێت كە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەكانی ئێران ئەنجام بدات.
لەوانەیە تەلئەبیب بنكە ئاسمانییەكانی ئێران، بنكە دەریاییەكان، شوێنە ئەتۆمییەكان یان كۆگاكانی مووشەكی ئێران بكاتە ئامانج. هەروەها لەوانەیە فڕۆكەخانەكانیش بكاتە ئامانج.
دەستپێكردنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگاكانی سوپای پاسداران یان بنكەكانی لە دەوروبەری ئێران.

هەندێك لە شرۆڤەكاران دەڵێن ئەم خولەی شەڕ دەتوانێت چەند ڕۆژێك یان چەند هەفتەیەك بخایەنێت.

بەگوتەی چاودێران، لە شوێنێكدا ڕەنگە هەردوولا هێرشەكان بوەستێنن، هەریەكەیان هەست بەوە بكەن كە هەڵوێستی خۆی ڕوون كردووەتەوە، بەڵام ئەگەر رەوشەكە پەرە بسێنێت، ئەوا ئەگەری شەڕی تەواو لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، ئەمەیان سیناریۆیەكی مەترسیدارە ‌و تێچووی گەورەی لە هەردوو لایەندا دەبێت، بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەمریكا  و ڕەنگە بەریتانیاش بخاتە ناو شەڕەكەوە.