شارپرێس:
ئاسایشی هەولێر سێ کەسی بەگومانی سوتاندنی بازاڕی لەنگە دەستگیرکردو ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، دهشڵێت:"بەمزوانە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرادەکرێن".
سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر لهڕێگهى میدیاى نزیك لهپارتیهوه ڕایگەیاندوه، هێزەکانیان سێ کەسیان بەگومانی سوتاندنی بازاڕی لەنگە دەستگیرکردوهو ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
سهرچاوهكهى ئاسایش وتویهتى، "بەمزوانە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرادەکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی کاتژمێر حهوتى بەیانیی ڕۆژی 8ى ئهم مانگه، بۆ جارى دوەم لەماوەی کەمتر لەدوو مانگدا؛ ئاگر لەسێ کۆڵانی بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوەو لەئەنجامدا نزیکەی 50 دوکان سوتان.
ئەمە سێیەمجارە ئاگر لەبازاڕی لەنگەی هەولێر دەکەوێتەوە، یەکەمجار لەبەرەبەیانی (25ی تشرینی یەکەمی 2018) ئاگرێکی فراوان لەبازاڕەکە کەوتەوەو سەرجەم دوکانەکانی بازاڕەکە سوتان کە ژمارەیان 2400 دوکان بوو، دوەمجاریش ئێوارەی سێشەممە (27ـی شوباتی 2024) ئاگر لەبازاڕی لەنگە کەوتەوەو بەهۆیەوە 166 دوکان سوتانو دوو کەسیش بەتۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیرکران.