وەزارەتى دارایی وادەى دابەشکردنى موچەى مانگى چوارى ڕاگەیاند

کوردستان

16/04/2024‌ 1744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

سەرەتای ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی نیسانی موچەخۆران رەوانەی بەغدا دەکات و کۆتایی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنى موچە دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە میدیاى یەکێتى ڕاگەیاندووە، ئەگەر ھیچ گرفتێک نەیەتە پێش لە سەرەتایی ھەفتەی داھاتوودا لیستەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی ھەرێم رەوانەی بەغداد دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەکردووە، لیستی مووچەی مانگی نیسان ھاوشێوەی مانگەکانی پێشووترە و بەبێ پلەبەرزکردنەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت، بۆیە لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی کەمتری پێویستە و زووتریش پارەکە رەوانەی ھەرێم دەکرێت.

لەبارەى وادەى دابەشکردنى موچەى مانگى چوارەوە ڕایگەیاند، بەر لە کۆتایی ھاتنی مانگی نیسان دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.