لەترسی هێرشی ئیسرائیل، ئێران مۆڵەت بە فەرماندە سەربازییەکانی دەدات

جیهان

16/04/2024‌ 970 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئێران مۆڵەتی گەڕانەوە بۆ نێو ماڵەکانیان، دەداتە فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە سوریا، ئەوەش لە ترسی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ ‌هێرشەکەی شەوی شەممەی ڕابردووی ئێران بۆسەر تەلئەبیب.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، مۆڵەتەکە دراوەتە فەرماندە سەربازییەکانی ئێران لە پارێزگای دێرەزووری سوریا و دەتوانن بۆ ماوەی هەفتەیەك بگەڕێنەوە نێو کەسوکارەکانیان.

هاوکات مۆڵەتەکە هێزەکانی ئێران لە ئەلبوکەمال و مەیادین دەگرێتەوە، ئەوەش لە ترسی بۆردوومانی ئیسرائیل.