پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

کوردستان

17/04/2024‌ 153 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت‌و سبەینێ پەڵەهەور دەبێت، ئاشكراشیكردوه‌، پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوەو لەسنوری گەرمیان دەگەنە 37 پلەی سیلیزی.


بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێى بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت‌و بەراورد بەدوێنێ سێشەممە، پلەکانی گەرما دوو پلە بەرزدەبنەوە.

سەبارەت بەکەشی سبەینێ ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ئاسمان ساماڵ‌و پەڵەهەور دەبێت‌و پلەکانی گەرما بەراورد بەئەمڕۆ چوارشەممە، بەرز دەبنەوە، لەزۆربه‌ى ناوچەکانی هەرێمیش پلەکانی گەرما دەچنە سەروو 30 پلەی سیلیزی‌و لەسنوری گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 37 پلە.

پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەسناسی ئاشكرایكردوه‌، "پلەکانی گەرما  لەهەندێک ناوچەی وەک گەرمیان‌و کەرکوک بەڕێژەی 7 بۆ 8 پلەی سلیزی بەرزدەبنەوەو لەناوچەکانی هەرێمیش بەگشتی بەردەوامدەبێت لەبەرزبونەوە بەشێوەیەکی بەرچاو".

له‌باره‌ى ئەگەری بارانبارینیش ده‌ڵێت:"پلەکانی گەرما بەردەوامدەبن لەبەرزبونەوە، تا کۆتاییەکانی مانگی چوارو پێسبینیدەکرێت لە 28ی ئه‌م مانگه‌ بۆ سەرەتای مانگی پێنج به‌دیاریكراوى له‌ 10ى 5 شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لەناوچەکانی هەرێم بکات".

بەپەلە