شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بەوەکالەت دەڵێت، "شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەمڕۆ گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، ئەمەیش لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەكی فەرمیدا".
لەراگەیندراوەكەدا هاتووە، "بڕیارە شاندەكە ، لە سەردانەكەیدا كە دوو ڕۆژە دەخایەنێت، دەستبكات بەبەستنی زنجیرەیەك گفتوگۆی دوو قۆڵی و دیدار لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی توركیا، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسێی گرنگی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، بەتایبەتی دۆسیەكانی ئاسایش ، ئاو، و ئابووری، و بوژاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە ئاستە جیاوازەكاندا، بە شێوەیەك كە ئاوات و بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلەكە بەدەستبهێنێت"