شارپرێس:
بڕیاروایه ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانى كوردستان، سەبارەت بەئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆببێتەوە، وته‌بێژى ئه‌و حزبه‌ش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌میدیاى حزبه‌كه‌ى وتوه، "ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن‌و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆسەکە".
وتوشیه‌تى:"یەکێتی ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە کردوە، لەکۆبونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن".
ئامادەکارییەکانی یەکێتی لەکاتێکدایە بڕیارە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیاریداوه به‌شداریى هه‌ڵبژاردن نه‌كات.