هێرشێكی سەر كونسوڵخانەی ئێران لە پاریس پوچەڵكرایەوە

جیهان

19/04/2024‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 پۆلیسی فەرەنسا ڕۆژی هەینی دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند كە دزەی كردە ناو كونسوڵخانەی ئێرانەوە كە پێدەچێت پشتێنەیەكی تەقەمەنی بەستبێت.

سەرچاوەیەكی پۆلیس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەو كەسە نزیكەی كاتژمێر 11ی بەیانی بینراوە كە بە نارنجۆكێكی دەستی و پشتێنێكی پڕ تەقەمەنییەوە هەوڵی چوونە ناو كونسوڵخانەكەی داوە.

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، جێگیربوون لە شوێنی ڕووداوەكە و داوایان لە خەڵك كرد خۆیان لە ناوچەكە بەدوور بگرن، بەڵام وردەكاری زیاتری نەخستووەتەڕوو.