رووسیا پەیامێكی ئێرانی گەیاندە ئیسرائیل

جیهان

19/04/2024‌ 2246 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند لە میانەی چەند پەیوەندییەكدا پەیامێكی ئێران بە ئیسرائیلییەكان گەیەندرا كە ئێران خوازیاری پەرەسەندنی زیاتر نییە.

وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی، ئەو هەڵوێستەی ئێرانمان گەیاندە ئیسرائیلییەكان بە دڵنیایی و بە ڕوونی كە ئێران پەرەسەندنی نوێی ناوێت، ئەوەمان بە ئیسرائیلییەكان گوتووە.

ئەوە لەكاتێكدایە بەرپرسێكی ئێرانی بۆ رۆیتەرزی راگەیاندووە هیچ پلانێكیان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمڕۆ نییە، چونكە لەسەرچاوەكەی دڵنیا نین كێ كردویەتی.

رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆستی ئیسرائیلیش بڵاویكردەوە ئێران خوازیاری وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمڕۆ نییە تا خۆی لە شەڕی گەورە لابدات.