ئەردۆغان گەیشتە بەغدا

عیراق

22/04/2024‌ 414 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

کەمێک پێش ئێستا سەرۆک کۆمارى تورکیا گەیشتە بەغداى پایتەختى عێراق و یەکەم دیدارى لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق دەبێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا و یەکەم دیدار و کۆبونەوەى لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆمارى عێراقدا دەبێت.

دواى کۆتاییهاتنى کۆبونەوەکەى لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق، ئەردۆغان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە، بەپێى کارنامەى سەردانەکەى کۆبونەوەکە زیاتر لە دوو کاتژمێر دەخایەنێت.

دواى کۆتاییهاتنى کۆبونەوەکەیان، هەریەک لە سەرۆک کۆمارى تورکیا و سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسی ئەنجام دەدەن.