شارپرێس:
لەویلایەتی تێنسی ئەمریکا، ڕەشنوسی ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەندکرا کە ڕێگە بەمامۆستایان دەدات لەقوتابخانەکاندا چەک هەڵبگرن.
لەئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی تێنسی کە کۆمارییەکان تێیدا زۆرینەن، پڕۆژەیاساکە بە 68 دەنگی "بەڵێ" بەرامبەر بە 28 دەنگی "نەخێر" پەسەندکرا، بەمەش لەقوتابخانەکانی ئەو ویلایەتە، ڕێگە بەمامۆستایان دەرێت چەک هەڵبگرن.
لەویلایەتی تێنسی پەلاماری چەکداری بۆ سەر قوتابخانەکان لەزیادبوندایەو بەو هۆیەوە تائێستا سەدان قوتابیو مامۆستا بونەتە قوربانی.
لە 27ی ئادار هێرشێکی چەکداری کرایەسەر قوتابخانەیەکی تایبەت لەشاری ناشڤیل لەویلایەتی تێنسی، کە بەهۆیەوە شەش کەس کوژران، کە سێ لەکوژراوەکان منداڵ بون.
دوای ئەو ڕوداوە، ناکۆکی لەسەر پرسی دانانی یاسایەک کە ڕێگە بەکارمەندانو مامۆستایان دەدات چەکهەڵبگرن، لەئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتەکە لەنێوان کۆمارییەکانو دیموکراتەکان دروستبوو.