مان سیتی خۆی بۆ ئەلڤێس ئامادە دەكات

وەرزش

01/05/2016‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێتن گرێبەستێك پێشكەشی دانیل ئەلڤێسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بكات.


رۆژنامەسی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد كە ئێستا بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە لە ئینگلتەرایە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.


هەروەها مانچستەر ستی بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئەو یاریزانە تەرخان كردوە.


ئەلڤێس ئەم وەزرە كۆتایی وەرز دەبێت لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەو ئیداریەی یانەكە لەئێستا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكردوە.
س.هـ