یۆگا جومگەكانی جەستە دەپارێزێت

هەمەڕەنگ

01/05/2016‌ 262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ئەنجامدانی ڕاهێنانی یۆگا، جومگەكانی مرۆڤ لە هەوكردن دەپارێزێت، هەروەها نیشانەكانی ئەو نەخۆشییەش لای ئەو كەسانە كەمدەكاتەوە كە توشی ئەو حاڵتە بوون. 


توێژینەوەكە لەسەر 75 كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە 18 ساڵ بەرەوسەر بووە و بەشێكیان كێشەی هەوكردنی جومگە و ڕۆماتیزمیان هەبووە.


 پسپۆڕەكان داوایان لەبەشێكی ئەو كەسانە كردووە بۆ ماوەی هەشت هەفتە ڕاهێنانی یۆگا ئەنجام بدەن، لە ئەنجامدا دەركەوتووە باری تەندروستی و دەرونی ئەو كەسانە زۆر بەرە و باشبوون چووە و كێشەكانی جومگە لایان بەڕێژەی %20 كەمبۆتەوە بەراورد بەو كەسانەی ڕاهێنانی یۆگایان نەكردووە.


 پێشتریش چەند توێژینەوەیەكی دیكە ئاماژەیان بەوە كردبوو كە ئەنجامدانی یۆگا دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن، بەمەش ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی مەترسیدار كەمدەبێتەوە بە تایبەت نەخۆشییەكانی جەڵتەی دڵ و مێشك كە یەكێكن لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردن لە جیهاندا

س.هـ

بەپەلە