شارپرێس:
رێكخراوی داعش بۆ یه‌كه‌مجار دانی‌نا به كوشتنی "ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری" كه گومان ده‌كرێت كه‌سی دووه‌می رێكخراوه‌كه بێت به بێ ئه‌وه‌ی چۆنێتی كوژرانه‌كه‌ی ئاشكرابكات.
دوای ئه‌وه‌ی داعش به فه‌رمی كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌ی راگه‌یاند، چالاكوانان بڕوایان وایه كه وته‌ی داهاتووی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی یاخود ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی بۆ سه‌ره‌خۆشی بیچت له كوژرانی ناوبراو.
له باره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌وه چاودێران بڕوایان وایه كه "ئه‌نباری" چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی جیاوازی هه‌بوو بێت له‌وانه "حاجی ئیمان، ئه‌بو عه‌لای عفری، ئه‌بوعه‌لا قرداش"، هه‌روها تا ئێستا چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هه‌روها هێزكانی عێراقه‌وه كوژرانی راگه‌یه‌ندرابوو".
ناوبراو كه به قادولیش ناو ده‌برا ده‌وترێت كه مامۆستای فیزیا بوه و ساڵی 1980ه‌وه په‌یوه‌ندی كردووه به گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وترێت یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانی سوپای عێراق، گێڕانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ڵێت ساڵی 1990 به‌غدای به‌جێهێشتووه و چۆته ئه‌فغانستان.
قاودۆڵی ساڵی 2000 په‌یوه‌ندی كردووه به گرووپی ئه‌نسارولئیسلامه‌وه له كردووه له هه‌رێمی كوردستان و پاشان له ساڵی 2003 گرووپێكی تایبه‌ت به خۆی له ته‌لعه‌فر دروستكردووه ساڵی 2004یش په‌وه‌ندی كردووه به رێكخراوی قاعیده‌وه و چۆته ژێر ده‌ستی ئه‌بوموسعه‌ب زه‌رقاوی.
د.ح