هۆكاری هەستكردنی مرۆڤەكان بۆ ناومۆیی تەنیایی

هەمەڕەنگ

09/09/2018‌ 1879 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێك لەسەرەكیترین ڕاستییەكان دەربارەی دۆخی مرۆڤ،ئەوەیە، كە مرۆڤ لە ناخەوە خۆی دەناسێت، بەڵام كەسانی دیكە بەوشێوەیە دەناسێت ،كە خۆیان هەڵیدەبژێرن، یان ئەوەی كە لە توانایاندایە پێیان بڵێن، كە لە چەند زانیارییەكی سنوردار و پوختەكراو پێكهاتووە.

مرۆڤ بە شێوەیەكەی بەردەوام كەوتووەتە بەردەم شاڵاوی دڵەڕاوكێ و هیوا و ئارەزوو یادگاریەكانییەوەو زۆرێك لە كەسەكان بە توندی هەست بە لاوازی و نامۆی، یان خەمباری دەكەن.

هێشتا كاتێك دەكەوێتە سەر كەسانی دیكە، مرۆڤ بۆ ناسینی ئەوان بە توندی بە لێدوانە گیشتییەكانیان بەستراون، بەوەی بتوانن چی یاخود كامە هەڵبژێرن بۆ دەرخستن. 

ئەو ئاماژە و نیشانانەی، كە ماونەتەوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵیان، ڕێنیشاندەری زۆر ناتەواون بۆ ناسینی كەسی بەرانبەر.

ئەو ئەنجامانە و توێژینەوانەی، كە لە باری لاوازی دەروونییەوە لێی كۆڵراوەتەوە ئەوەیە، مرۆڤ بەو جۆرە بیر لە خۆیان دەكەوە ، كە زۆر لە پێویسی نامۆ و ئابڕوبەر و تۆقێنەرترن لەو خەڵكانی تر كە ڕادەكەن بۆ لایان. 

ئەزمونەكانیان لەسەر دڵەڕاوكێ و ڕق و ئیرەیی و سێكس و ناخۆشییەكان ،وا دەردەكەون كە بەشێوەیەكەی زۆر زیاتر بێزاریان دەكەن وەك لەوانەی دەوروبەریان.

مرۆڤ بەراستی زۆر ناوازەیە، زیاد لە پێویست خۆی دەناسێت‌و دەرئەنجامەكانی لاوازی دەروونی دەبێت بە دوو لقەوە. یەكەم تەنیایی ،دووەم شەرمنیی.

مرۆڤ بە تەنهایی چواردەورە دراوە چونكە ناتوانێت بیر لە خواست و ئارەزوو و ئیرەیی و ڕق و پەرۆشی و نیگەرانی كەسانی دیكە بكاتەوە، وەك چۆن خۆشی بە هەمان شێوە هەیەتی.

وا هەست دەكات كە جیاكراوینەتەوە بۆ ناو دونیایی كەسە نامۆكان،و هەر بە شێوەیەكی سروشتی جیاوازە لە هەموو ئەو كەسانەی كە لە گەڵیان دا دەژی. لە بینچینەوە یان بە شێوەیەكی شاراوە هێرشدەكاتە سەر هەموو ئەو كەسانەی كە دەكرێرت بە چاكی بیناسن. لەساتە تاریكەكاندا دەردەكەوێت كە نە دەكرێت خۆی بناسن یان خۆشیان بوێیت.

هەروەها كاتێك مرۆڤ شەرمن دەبێت كاتێك، بە ئاسانی ترسی لەو كەسانە پەیدا دەبێت، وای دادەنێین كە توانایان نەبێت بەشداری شكستەكانیان بكەن.یان پێشبینی ئەویان لێدەكرێت كە نەتوانن بیرۆكە گەورە و دروستكراوەكان كە سات بە سات بە مێشكیاندا دێن لەگەڵ ئەواندا هاوبەشی پێبكەن.

كاتێك دەگەنە شوێنێكی گرنگ ،هەست دەكەن كە كەسێكی خراپن و بەو بیرۆكانە دەورە دەرێنن كە هەڵەكانیان لەو كەسانە جیان دەكەنەوە كە هەمان ڕۆڵیان هەبووە لە ڕابردوودا. بۆیە گەشەدەكەن و دەبن بە كەسێكی بێتاقتكەر و لاسایی هەڵەكانی كەسانی تر دەكەنەوە. كە پێیان وایە لەناخیشەوە بەو جۆرەن كە بە ڕووخسار دەری دەبڕن.

چارەسەر بۆ لاوازی دەرونی لە دوو شوێندا خۆی دەگرێتەوە، هونەر و خۆشەویستی‌و هونەر وێنیەكی تەواومان دەداتێ لەسەر ناخی ژیانی كەسە نامۆكان. لەگەڵ جوانی و شەیدای هونەر ،پیشانمان دەدات كە كەسەنامۆكان جۆن هاوبەشی بە كێشەو هیواكانیان دەكەن لەگەڵ یەكدی ، كە پێشتر پێیان وابوو بەنهابن لە ئەزمونكردنیان. 

خۆشەویستی دۆخیكی قوڵ و هەستێكی بەنرخ و پارێزراوی پێدەبەخشێت. بۆ دەرخستنی ناخی مرۆڤەكان. بۆ كەسی بەرمابەر دەرفەتێكە بۆ فێربوون لە دیدەی ئەوان بۆ ڕاستییەكان لە شوێنێكی پارێزراودا.

بۆ زاڵ بوون بەسەر كاریگەریەكان لاوازی دەروونی، دەبێت مرۆڤ زۆر كات متمانەی هەبێت بەتایبەتی لە نبوونی هیچ بەڵگەیەك.كە هەموو كەس  لەخۆی زیاتر دەناسێت. كە شەرمنتر و ترسنۆكتر و خەمبارتر و ناتەواو ترن‌و خۆشبەختانە هیچ كەس لە  نامۆ و نایاب نین وەك ئەوەی بیرمان لێكدۆتەوە یاخود لێی ترساون.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل