شارپرێس:
ئهمریكا پهیامێكى بهپهله ئاراستهى تهلئهبیب دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، ئهمریكا پشتیوانى هێرشى سهر ڕهفهح ناكات، وهزیرى دهرهوهى ئهمریكاش دهڵێت:"هێرشی فراوانی ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح بەو چڕییەی دانیشتوانەی تێیدایە، سنورە قبوڵکراوەکان دەبەزێنێت".
پلانی هێرشی فراوانی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح لهباشوری کەرتی غەززە، نیگەرانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لێکەوتوەتەوەو ئەمریکاش لەزاری وەزیری دەرەوەیهوه هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند کە پشتیوانیی لەو هێرشەی ئیسرائیل ناکات، چونکە هیچ گەرەنتییەکی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان نەکردوەو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداریی لەدروستبونی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دەدات.
بۆ ئهو پرسه، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی لەهێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر شاری ڕەفەحی باشوری کەرتی غەززە دهداتو دهڵێت:"هێرشی فراوانی سەر ڕەفەح بەو چڕییەی دانیشتوانەی تێیدایە، سنورە قبوڵکراوەکان دەبەزێنێت، چونکە ئیسرائیل هیچ پلانێکی لەبارەی پاراستنی خەڵکی سڤیل ئامادەنەکردوە".
بلینکن لەکۆڕبەندی سێدۆنا کە لەلایەن پەیمانگەی مەککەین لەئەریزۆنا ڕێکخراوە، وتی:"لەنەبونی پلانێک بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، ناتوانین پشتیوانی لەئۆپەراسیۆنێکی فراوانیی سەربازی بۆ سەر ڕەفەح بکەین، چونکە زیانەکانی هەموو سنورێک دەبەزێنێتو ناتوانرێت قبوڵبکرێت".