کتێبی (لەناوچونی شەشەم لە لادێکەی منەوە دەستی پێکرد)

هەمەڕەنگ

16/05/2024‌ 694 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەم کتێبە بەرهەمێکی نوێ ڕۆژنامەنوسی ژینگەیی (خالد سلێمان)ە کە باس لەناوچونی گشتی شەشەمی جۆرەکان دەکات لەسەر زەوی، ئەویش بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواو دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی مرۆڤەوە لە ناو سروشت و سیستمە ژینگەییەکاندا. لەناو میدیاکانی ڕۆژئاوادا توێژینەوەو بابەتی زۆر لەسەر قەیرانی لەناوچونی جۆرەکان هەیە، بەڵام بەزمانی عەرەبی و کوردی زانیاری کەمتر دەست دەکەون و هێشتا قەیرانی هەمە-جۆریی نەبوەتە بابەتی ناو میدیاکان و ڕوبەری گشتی.

 کتێبەکە بەرهەمی چەند ساڵێکی کاری ڕۆژنامەوانی ژینگەییە بەپشت بەستن بەکارو گەڕانی ڕاستەوخۆ، هەروەها گرێدانیان بەڕاپۆرت و توێژینەوە زانستییەکان لەسەر لەناوچونی گشتیی شەشەمی جۆرەکان لەسەر زەوی کە دوای 66 ملیۆن ساڵ لەناوچونی گشتیی پێنجەمی جۆرەکان ڕودەدات.

 ئەوەی لە ناوچونی شەشەمداو لەم کتێبەدا خاڵی فۆکەسە، ڕۆڵ مرۆڤە لە تێکدانی سیستمە ژینگەییەکاندا. بەشێکی کتێبەکە لەسەر سیستمی ژینگەیی لە کوردستاندا دەوەستێت کە هەمە-جۆریی تیایدا توشی قەیرانێکی بێ وێنە بوەتەوەو کەمیش بوەتە جێگەی قسەو ڕۆماڵی میدیاکان.

کتێبەکە بەشێکە لە پرۆژەی ڕۆژناوانیی ژینگەیی لە عیراقدا کە پرۆژەیەکی ئەنتەرنیوز و ڕۆژەی یەکەم شەممەی داهاتوو بڵاو دەبێتەوە.